لە ئیندۆنیزیا مەترسی تسۆنامی هەیە و بەهۆیەوە فڕۆکەخانەیەک داخرا

زووم…

 

ماوەی چەند رۆژێکە بورکانێکی چالاک لە باکووری ئیندۆنیزیا مەترسی روودانی تسۆنامی دروستکردووە و بەهۆیەوە فڕۆکەخانەیەک داخرا و هاووڵاتیان لە ناوچەکە دووردەخرێنەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنیزیا دەڵێت، خۆڵەمێشی بورکانەکە بووەتەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەی مانادۆ، کە نزیکە لە بورکانی چیای روانگ لە هەرێمی باکووری سولاویسی.

لە ئێوارەی سێشەممەوە بورکانەکە لە چالاکیدایە و خۆڵەمێشەکەی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر بەرزبووەتەوە. تەنها رۆژی چوارشەممە چوار جار هەڵچوونی بورکانی روویداوە و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هۆشداری روودانی تسۆنامییان داوە.

دوابەدوای زیادبوونی مەترسییەکان، فڕۆکەخانەی مانادۆ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر داخرا و دەزگاکانی فریاگوزاری دەستیان بە گواستنەوەی هەزاران کەس کردووە کە مەترسی لەسەر ژیانیانە، داوا لە هاووڵاتیانیش کراوە شەش کیلۆمەتر دوور لە چیاکە بن و لەوە نزیکتر نەبنەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button