حزبە کوردییەکانی رۆژاڤا ئامادەکاری بۆ یەکخستنەوەی هەڵوێستی سیاسییان دەکەن

زووم:

حزبە کوردییەکانی رۆژاڤا، لەپێناو گەیشتن بە تێڕوانینێکی سیاسیی یەکگرتوو بۆ چارەسەری دۆزی کورد لە سوریا، ئامادەکاری بۆ یەکخستنەوەی هەڵوێستی سیاسییان دەکەن.

بەگوێرەی ئاژانسی هاوار نیوز، هەنگاوی یەکەمی ئەم هەوڵە ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدارە لەنێوان حزبە کوردییەکانی رۆژاڤا.

هەوڵەکان لە ساڵی رابردووەوە دەستیان پێکردووە و لە ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بە ئامادەکردنی رەشنووسی دیدگای سیاسی گەیشتە لوتکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هاوار نیوز، زۆرینەی حزبەکان رای ئەرێنییان لەسەر رەشنووسەکە هەبووە، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی رەشنووسەکەی رەتکردووەتەوە و لە ئێستادا دانوستانەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆنگرەیەک لەسەر رەشنووسەکە ببەسترێت و نوێنەرانی حزب و کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگە تێیدا بەشداریبکەن و داڕشتنەوەی کۆتایی بۆ رەشنووسەکە بکرێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button