رۆژئاواییەکان هەوڵ و ماندوبوونی شوێنەوارناسە عێراقییەکان “دەدزن”

زووم:

کۆتایی مانگی رابردوو تیمی لێکۆڵەرانی کنەوپشکنینی فەرەنسی ئاشکرایانکرد، لە پارێزگای نەینەوای عێراق پەیکەری گایەکی باڵداریان دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشورییەکان دەگەڕێتەوە.

ئەم راگەیاندنە مشتومڕی لەنێو شوێنەوارناسانی عێراق دروستکرد، بەوەى باس لەوە دەکەن، رۆژئاواییەکان هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەوان “دەدزن”.

پسپۆڕانی کنەوپشکنین لە عێراق گومانیان لەو زانیارییانە هەیە، کە شوێنەوارناسە رۆژئاواییەکان باسی دەکەن، ئەوان دەڵێن: ئەوەی شوێنەوارناسە رۆژئاواییەکان باسی دەکەن و بانگەشەی بۆ دەکەن، لێکۆڵەرە عێراقییەکان زۆر پێش ئەوان دۆزیویانەتەوە، تەنانەت لە  گۆڤاری “سۆمەر”ـی عێراقی، کە تایبەتە بە شوێنەوار بڵاویانکردووەتەوە، وەک دۆزینەوەی شاری “نەمرود” لە موسڵ، کە چوار ساڵ لەمەوپێش دۆزراوەتەوە.

ئەوەی شوێنەوارناسە رۆژئاواییەکان باسی دەکەن و بانگەشەی بۆ دەکەن، لێکۆڵەرە عێراقییەکان زۆر پێش ئەوان دۆزیویانەتەوە

شوێنەوارناس عامرعەبدولرەزاق، لەبارەی بانگەشەی شوێنەوارناسە فەرەنسییەکان، دەڵێت: ئەو دۆزینەوەیە کۆنە، پێشتر لە ساڵی 1992 شوێنەوارەکە لەلایەن شوێنەوارناسانی عێراقییەوە دۆزراوەتەوە”.

پەیکەری گاباڵدارەکە ئەوکاتە زیاتر ناسرا، کە چەکدارانی داعش بەشێک لە شوێنەوارەکانی مۆزەخانەی موسڵیان شکاند.

ئەو پەیکەرەى دۆزراوەتەوە، درێژییەکەی سێ مەتر و کێشی 10 تۆن دەبێت، نموونەکەشی لە مۆزەخانەکانی جیهان دادەنرێت، بەو پێیەی پاسەوانی دەروازەی شارە ئاشورییەکان بووە.

لاى خۆیشییەوە، شێخموس عەبدولعەزیز شوێنەوارناسی سوری و مامۆستا لە زانکۆی ستراسبۆرگی فەرەنسی دەڵێت: کۆشکی پادشا ئاسەرحەدوون کە لە ژێر گردی مەقامی پێغەمبەر یونسە، پێشتر لەلایەن عەبدولستار عەزاوی شوێنەوارناسی عێراقی لە ساڵی 1988 دۆزراوتەوە.

کۆشکی پادشا ئاسەرحەدوون کە لە ژێر گردی مەقامی پێغەمبەر یونسە، پێشتر لەلایەن عەبدولستار عەزاوی شوێنەوارناسی عێراقی لە ساڵی 1988 دۆزراوتەوە

شێخموس دەشڵێت: چەند رۆژێک لەمەوبەر گوێبیستی دۆزینەوەی دەقێکی ئاشووری بووە لە کۆشکی ئادنیراری لە شاری نەمرود لەلایەن شوێنەوارناسێکی ئەمریکییەوە، لە کاتێکدایە موزاحیم محمود شوێنەوارناسی عیراقی لە ساڵی 1993 دۆزیویەتییەوە و لە ژمارە 93ی گۆڤاری سۆمەر بڵاو کراوەتەوە.

ئێستا بابەتەکە تەنیا ئەوەیە نییە، کە هەوڵ و ماندوبوونی عێراقییەکان پشتگوێخراوە، بەڵکو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەڵەی دیکەیان بەرامبەر شوێنەوارەکان کردووە، بۆ نموونە پاش ئازادکردنی موسڵ لە دەستی داعش، ئەو رێکخراوانە بەبێ رەچاوکردنی لایەنی زانستی شوێنەوارەکانیان لە پاشماوەی جەنگ و مین پاککردووە، بەهۆیەوە زیانی زۆریان بە شوێنەوارەکان گەیاندووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button