شەڕى روسیا ئۆکراین پێ دەنێتە ساڵى سێیەم.. دۆخى بەرەکانى جەنگ چۆنە؟

زووم:

لە کاتێکدا هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین پێدەنێتە ساڵی سێهەمییەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکارییەکانی رۆژئاوا، سوپای ئۆکراین لە پاشەشکەدایە و سەربازەکانی لە خراپترین دۆخدا دەجەنگن.

کاتێک لە 24ـی شوباتی 2022 ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکراین راگەیاند، هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون لە چەند رۆژێکی کەمدا، “ورچی روسی” ئۆکراین قوت بدات، بەڵام کیێڤ، دوو ساڵ بەرگری سەختی کرد و لە دەیان وێستگەدا پاشەکشەی بە روسیا کرد.

أوكرانيا تتكبد خسائر كبيرة في الحرب

رۆژی شەممە، لە ساڵیادی دەستپێکی جەنگ، سێرگی شوێگۆ وەزیری بەرگریی روسیا، لە کاتی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە نێو خاکی ئۆکراین گوتی، “لەڕووی هێزەوە زاڵترین”.

وەزارەتەکە قسەکانی شویگۆی بە راگەیەندراوێک بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، لە دوای سەرکەوتنەکانیان لە شاری ئەڤدیڤکا، سوپای روسیا لە دۆخی هێرشبردن و پێشڕەویدایە.

جگە لە ئەڤدیڤکا، روسیا لە بەرەی رۆژهەڵاتی ئۆکراین لە چەند ناوچەیەکی دیکەش پێشڕەویی کردووە.

بەهۆی ئەو هێرشانەی سوپای روسیاوە، سوپای ئۆکراین لە زۆر رووەوە تووشی لاوازی بووە، توانای مرۆیی بەراورد بە دوژمنەکەی، سنووردارە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی فرانس پرێس، کە قسەی لەگەڵ سەربازانی بەرەی پێشەوەی جەنگ کردووە، سەربازەکانی ئۆکراین فیشەکیان پێنەماوە و لە دۆخێکی خراپدان.

بۆ راستکردنەوەی دۆخی سوپای ئۆکراین، بەریتانیا زیاتر لە 311 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد، بەڵام ئۆکراین چاوی لە 60 ملیار دۆلارەکەی ئەمریکایە، کە لە کۆنگرێس گیریخواردووە.

زيلينسكي خلال حضوره مؤتمر الأمن في ميونيخ

ئەو هاوکارییانە لە ئاست پێداویستیی سوپای ئۆکراین نین، چونکە بەگوێرەی راپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەوروپا، سوپای ئەو وڵاتە پێویستی بە 500 ملیار دۆلارە بۆ ئەوەی خۆی کۆبکاتەوە و پێداویستییەکانی فەراهەم بکات.

لە بەرامبەردا پیشەسازیی چەک و تەقەمەنیی روسیا بوژانەوەی بەخۆوە بینیوە، جگە لەوەش درۆنی ئێرانی و موشەکی کۆریای باکووریشی بەدەستگەیشتووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button