یەکەم رۆژی جەژن باران و هەورەتریشقە تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

زووم…

 

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، سبەینێ لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، باران و هەورەتریشقە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەرۆ بارانبارین دەستپێدەکات و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا بارانبارین و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت، پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button