بەناوبانگترین دووانەی پێکەوەلکاوی جیهان یەکێکیان هاوسەرگیری کرد

زووم:
ئابی و بریتانی هنسل، یەکێک لە بەناوبانگترین دووانە پێکەوەنووساوەکان لە جیهاندا، جارێکی دیکە سەرنجی هەموولایەکیان بەلای خۆیاندا راکێشا، دوای ئەوەی یەکێکیان هاوسەرگیری کرد.

لە ئێستادا هەردوو خووشکەکە قۆناغێکی گرنگ و زێڕینی ژیانیان دەستپێکرد، دوای ئەوەی ئابی شووی بە سەربازێکی ئەمریکی بەناوی “جۆش بۆڵینگ” کرد.

هەردوو خوشک، کە پێشتر لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی “ئابی و بریتانی” بەناوبانگبوون، وێنەکانی ئاهەنگ و هاوسەرگیریەکەیان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، لەئێستادا هەردوو خوشکەکە لە “مینێسۆتا” دەژین، کە هێنسڵی تیادا لەدایکبووە و گەورەبووە.

هەردوو خوشکەکە مامۆستای قۆناغی بنەڕەتین وانە بەپۆلی پێنجەم لە “مینێسۆتا ” دەڵێنەوە.

بەگوێرەی وێنە و ڤیدیۆکانی پەیجی فەیسبووکی ئەو دووخوشکەوە بڵاوبووەتەوە، خێزانەکە چێژ لە گەشت و سەیران و خلیسکان لەسەر بەفر وەردەگرن.

ئابی و بریتانی دوانەیەکی پێکەوەنووساوون، سەر و دڵیان جیاوازە، بەڵام هەموو ئەندامەکانی خوارەوەی کەمەریان هاوبەشە. ئابی کۆنترۆڵی قۆڵ و قاچی ڕاستیان دەکات، بریتانی کۆنترۆڵی چەپ دەکات.

کاتێک ئابی و بریتانی لەدایکبوون لە ساڵی ١٩٩٠ دایک و باوکیان ، پاتی و مایک هنسڵ، بریاریاندا کە نەشتەرگەریان بۆنەکەن لەبەرئەوەی زۆر مەترسیداربوو، لەوکاتەدا پزیشکەکان رایانگەیاند، چانسێکی کەمیان هەیە هەردوو خووشکەکە لە نەشتەرگەریەکە رزگاریان ببێت.

لەوبارەیەوە باوکیان لەچاوپێکەوتنێکدا لەساڵی ٢٠٠١ بەرۆژنامەی تایمی راگەیاندووە، چۆن دەتوانێت لەنێوان هەردووکیاندا یەکێکیان هەڵببژێریت؟

لەپرۆگرامێکی دۆکومێنتاریشدا بەناوی ” پێکەوە بۆ ژیان” لە ساڵی ٢٠٠٣، پاتی هێنسلی دایکیان رایگەیاند کچەکانی دەخوازن رۆژێک بێت منداڵیان هەبێت.

گوتیشی ئەوەش شتێکە کە دەتوانرێت بێتەدی لەبەرئەوەی ئۆرگانەکانیان کاردەکات.

لەوبارەیەوە بریتانی کە ئەو کاتە تەمەنیان 16 ساڵ بوو گوتی، بەڵێ دەتوانین ببینە دایک، هەرچەندە بیرمان لەوەنەکردووەتەوە کە دەبێت دایکایەتی چۆن بێت بۆ ئێمە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button