لە سلێمانی کامێرا جێگیرەکانی ھاتوچۆ کەوتنەکار

 زووم:

ئەمڕۆ سێشەممە وەکو پێشتر بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ رایگەیاندبوو، کامێرا جێگیرەکانی چاودێری تیژرەویی لە شەقامەکانی سلێمانی کەوتنەکار.

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتى ھاتوچۆی سلێمانی بە زوومی راگەیاند، کامێراکان بەبێ کێشە کەوتوونە کار و ژمارەیان 21 کامێرایە.

گوتیشی، ھیوادارن شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی خێرایی بن و کامێرەکانیش کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ.

هەواڵی زیاتر

Back to top button