لە جولەمێرگ بەفر رێگەی 284 شوێنى نیشەجێبوونى داخستووە

 زووم..

بەهۆى بەفربارینەوە لە پارێزگاى جولەمێرگى باکورى کوردستان رێگە لە 94 گوند و 190 شوێنى نیشتەجێی دیکە گیراوە.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی دۆغان شەوى رابردوو بەفربارین  لە سنوورى پارێزگاى جولەمێرگ دەستیپێکردووە، لەنێو شارەکەدا 10 سانتیم بەفرباریوە و لەهەندێک ناوچە بەرزەکاندا رێژەى بەفربارین گەیشتووەتە 50 سانتیم.

تیمەکانى شارەوانى شارەکە لەو ناوچانەى ئاستەنگییان بۆ دروستبووە دەستیان بە پاککردنەوەى رێگەکان کردووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button