لە تورکیا سەردانی مزگەوتی ئەیاسۆفیا کرا بە پارە

زووم:

 

وەزارەتی کەلتوور و گەشتیاریی تورکیا رایگەیاند، لە 15 ی ئەم مانگەوە سەردانی مزگەوتی ئەیاسۆفیا بۆ گەشتیاریی بیانی دەکرێت بە پارە و بۆ سەردانى هەر کەسێکیش 25 یۆرۆ وەردەگیرێت.

مزگەوتی ئەیاسۆفیا پێشتر کەنیسەیەکی ئاینی مەسیحی بوو، لەدوای هاتنی عوسمانییەکانی بۆ ئیستەنبوڵ لەساڵی 1453 ی زاینیی کراوەتەوە مزگەوت  و لە ساڵی 1953 وە وەک مۆزەخانە بەکاردەهێنرێت.

ساڵانە گەشتیاری بیانی لەسەرتاسەری جیهانەوە سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن، بەگوێرەی ئامارەکان لە شەش مانگی ساڵی 2023، شەش ملیۆن کەس سەردانی کردووە.

ئایەسۆفیا لە سەدەی شەشی زاینی لەلایەن ئیمپراتۆریەتی بێزەنتیەوە درووستکراوە، دواتر لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە گۆراوە بۆ مزگەوت لە ساڵی 1453، دواتر لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ساڵی 1930 گۆڕاوە بۆ مۆزەخانە، پاشان لەسەر دەستی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە 10 تەموزی ساڵی 2020 دووبارە کراوەتەوە بە مزگەوت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button