لە بەهارەوە کارتی نیشتمانی دەبێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمیی مامەڵەکردن

زووم:

لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتووەوە کارتی نیشتمانی دەبێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەکان.

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی ئازاری 2024ــەوە کارتی نیشتمانی دەبێتە تەنها بەڵگەنامەی فەرمیی باوەڕپێکراو بۆ راییکردنی سەرجەم مامەڵە فەرمانگەییەکان لە سەرتاسەری عێراق.

شەمەری گوتی، لەو بەروارەوە کارتی نیشتمانی شوێنی بەڵگەنامە کۆنەکانی وەک رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراک دەگرێتەوە.

پڕۆژەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی ساڵی 2015 لە عێراق خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button