بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ئێران

تەنها لە ماوەی شەش رۆژدا نزیکەی 45 خۆپیشاندەر لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی رۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانەوێت لە رێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە کۆتایی بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بهێنن، بەڵام ئەم رێگەیە هەمیشە ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتووەتەوە.

توندوتیژی و دەستڕێژی گولە لەبری ئەوەی کۆتایی بە خۆپیشاندان بهێنێت، بەپێچەوانەوە بووەتەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان.

ئەوکاتەی خۆپیشاندەرێک بە گولەی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت، خەڵکێکی زۆر لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیدا ئامادە دەبن، گرتە ڤیدیۆییەکان شایەتی دەدەن رێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکان دەبنە شوێنێکی دیکە بۆ خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی، تازەترین نموونەش خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی شاری جوانڕۆیە.

گوتەی کەسوکاری خۆپیشاندەرە کوژراوەکان دەبنە هەوێنی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان و فراوانبوونی

پاش مەرگی ژینا ئەمینی، زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدەدرێت، پاش بەخاکسپاردنی تەرمی هەر خۆپیشاندەرێکیش جار لە دوای جار دروشمی خۆپیشاندەران توندتر دەبێت، لەگەڵیشیدا تەقە و وەڵامی هێزەئەمنییەکان زیاتر دەبن. تازەترین ئامار نیشانی دەدات دۆخەکە چووەتە قۆناغێکی تازەوە، بەوپێیەی تەنها لە ماوەی شەش رۆژدا نزیکەی 45 خۆپیشاندەر لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button