پێنج کۆچبەر لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیادا خنکان

زووم…

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز لەنێوان بەریتانیا و فەڕەنسا خنکان.

پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەوڵی ژمارەیەک کۆچبەر بۆ گەیشتن بە کەنارئاوەکانی بەریتانیا شکستیهێناوە و بەلەمەکەیان نقووم بوو، هێزەکانی پۆلیسیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

رۆژنامەی لا ڤۆ دو نۆردی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بەوە نەکراوە کە خەڵکی چ وڵاتێکن.

ئەم هەواڵە دوای چەند کاتژمێرێک لە پەسەندکردنی یاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دێت لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button