پۆلیسی حیجاب لە ئێران فشارەکانی بۆ سەر ژنان زیاتر کردووە

دەنگۆی کوژرانی ژنێکی کورد بە دەستی پۆلیسی حیجاب بڵاوبووەتەوە

زووم..

 

بە گوێرەی ئەو ڤیدئۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، گرتنی ژنان و کچانی ئێران بەهۆی کەمبوونی حیجابەوە لە شەقامەن زیادی کردووە، بەتایبەت لە تارانی پایتەخت.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژنێکی گەنجی کورد بە ناوی رۆژان ئەکبەری بە دەستی پۆلیسی حیجاب، فەرماندەیی پۆلیس ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.

لە دوای خۆپێشاندانەکانی ساڵی رابردووی خەڵکی ئێران، زۆرێک لە ژنان حیجابی زۆرەملێیان لابردووە و ئەوەش وایکردووە هێرش و توندوتیژی بۆ سەر ژنانی بێ حیجاب لە چەند رۆژی رابردوودا زیادیکردووە و پۆلیسی حیجاب لە وێستگەکانی میترۆ و شەقامەکانی تاران و شارە جۆربەجۆرەکان بە دەستبەسەرکردنی ژنانی بێ حیجاب هەوڵ دەدەن حیجابی ژنان زیاتر بکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button