لە کانوونی دووەمدا نزیکەی 160 کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە

زووم:

ئەنجومەنی تەندروستی و ئاسایشی کرێکار لە تورکیا رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا لە تورکیا 158 کرێکار بوونەتە قوربانی، بەنزیکەیی لە رۆژێکدا پێنج کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجومەنەکە یەکلەسەرچواری حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان گەنج یان مناڵ بوون.

راپۆرتەکە، کە لە ئاژانسی ئەنکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات زۆرترین گیانلەدەستدانی کرێکاران لەو مانگەدا، لە کەرتی بیناسازی، کشتوکاڵ و گواستنەوەی شتومەکدا بووە.

زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان لە ئیستەنبوڵ بووە کە 24 کەس بوون و کەمترینیشیان لە مێرسین بووە، کە حەوت کەس بوون.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەو 158 حاڵەتی گیانلەدەستدانە، 153ـیان پیاو و پێنجیشان ژن بوون.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button