گاڵتەیەک لەبارەی مادەی هۆشبەرەوە خەریکە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بێکار دەکات

 

“هەندێک جار مادەی هۆشبەر دەخەمە نێو خواردنەوە کهولییەکانی ژنەکەمەوە بۆ ئەوەی تەنها چاوی لەسەر خۆم بێت”، ئەمە گاڵتەیەکی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بووە لەگەڵ کۆمەڵێک ژن، بەڵام نزیکە لەوەی ببێتە هۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی.

 

رۆژنامەی سەندەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، جەیمس کلیڤەرلی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە کاتی پێشوازیکردنی لە چەند ژنێێک لە بارەگای حکومەت، بە گاڵتەوە گوتویەتی، جارجار ناچاردەبێت هەندێک مادەی هۆشبەری ڕۆهینۆڵ بکاتە ناو خواردنەوە کهولییەکانی ژنەکەیەوە بۆئەوەی بیر لەوە نەکاتەوە بەجێی بهێڵێت، دواتریش دەڵێت “ئەگەر زۆری بۆ تێبکەم دەبێتە کارێکی نایاسایی، بەڵام ئەگەر کەم بێت زیانی زۆری نییە”

 

کلیڤەرلی لە بەردەوامیی گاڵتەکەیدا بە ژنەکانی گوتووە “بۆئەوەی دڵنیابیت کە هاوسەرگیرییەکەت زۆر بخایەنێت، دەبێت هەمیشە ژنەکەت سەرخۆش بێت، بۆئەوەی بیر لەوە نەکاتەوە پیاوێکی لە تۆ باشتر هەیە” بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی ئەم قسەیەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و کاردانەوەکان، وەزیرەکە ناچاربوو داوای لێبوردن بکات.

 

سەرەڕای ئەوەش، چالاکانی بەریتانیا سوورن لەسەر ئەوەی کلیڤەرلی لە کارەکەی دووربخرێتەوە، چونکە وەزیرەکە سێ جاری دیکە دۆسیەی هاوشێوەی هەبووە و ناچاربووە داوای لێبوردن بکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button