ئەمریکا: 80 درۆن و 6 مووشەکی ئێران و حوسیەکانمان دژی ئیسرائیل تێکشکاندووە

زووم…

 

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، سەرکەوتوو بوون لە بەرپەچدانەوە و تێکشکاندنی 80 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شەش موشەکی بالستی کە شەوی یەکشەممەی رابردوو لە ئێران و یەمەنەوە دژی ئیسرائیل هەڵدرابوون.

فەرماندەییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە هاوکاری کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەوروپییەکان ئەو کارە کراوە، هەروەها چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و موشەک هەر لەسەر زەوی و لە پێش هەڵدانیان تێکشکێنراون کە حوسییەکان بەنیازبوون ئیسرائیل بکەنە ئامانج.

راگەیەنراوەکە دەشڵێت، بەردەوامی هەڵسوکەوتی بەدخوازانە و بێ باکانەی ئێران سەقامگیری ناوچەکە و سەلامەتی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە بەردەوام دەبن لە کاری هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button