دادگا بڕیاریدا بە زیندانیکردنى هاوسەرۆکی دەبەپە

'23ی کانونی دووەم دەستگیرکرابوو'

دادگای کۆماری تورکیا لە شاری ئامەد، بڕیاریدا بە زیندانیکردنی بەسەر کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) تۆمەکەشەى “ئەندامێتی” پەکەکەیە.

شەوى رابردوو دادوەرى ئێشگرى دادگای کۆماری تورکیا لە شاری ئامەد، بڕیارەکەى دژى کەسکین بایندر دەرکرد. ئەو رۆژى 23ی کانونی یەکەم، لە شاری ئامەد لەسەر داوای داواکاری گشتی شارەکە دەستگیرکرا.

هەمان رۆژ خەیرەدین ئاڵتون و سەڤال گولمەز، بەڕێوەبەرانی دەبەپەی ئامەد، زەکی ئیرمەز هاوسەرۆکی دەبەپەی شڕنەخ، شەنگول پۆڵات و هارون ئوکتای هاوسەرۆکانی دەبەپەی وان، هەدیە ئەنمەک هاوسەرۆکی دەبەپەی روحا، ئەتهەم ئونال و زولەیخا ئاسلان هاوسەرۆکانی دەبەپەی دیلۆک، شەرەفەدین ئاسلان هاوسەرۆکی دەبەپەی مێردین دەستگیرکرابوون.

بەگوێرەی مادەی 220ی دەستووری تورکیا، سزای ئەو کەسانەی بە ئەندامی گروپە چەکدارەکانی دژی تورکیا تۆمەتبار دەکرێت پێنج بۆ 10 ساڵ زیندانییە، بە مەرجێک هیچ چالاکیەکی چەکداریدا بەشداری نەکردبێت.

رۆژى 10ی کانوونی یەکەمی 2023دا دانیشتنی پرسی داخستنی پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) لە دادگای ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، مەترسی داخستنى پارتەکە لەئارادایە.

پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە)، وەک جێگرەى هەدەپە دادەنرێت، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى داهاتووى تورکیا، لەکاتێکدا ئەگەر دادگاى ئەنقەرە بڕیارى داخستنى هەدەپە بدات.

دەبەپە، لە رۆژى 11ی تەموزی ساڵی 2014 دامەزرێندرا. سەرەتا ئەمینە ئاینا و کامەران یوکسەک، بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردران، ساڵی 2017 سەباحەت تونجەل و محەمەد ئاسلان کرانە هاوسەرۆکی پارتەکە. ساڵی 2019 ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر بە هاوسەرۆک هەڵبژێردران و تاوەکو ئێستا بەردەوامن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button