نەتانیاهۆ دەڵێت لە غەزە ناکشێینەوە و زیندانییە فەلەستینییەکانیش ئازاد ناکەین

 زووم:

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان لە کەرتی غەزە ناکشێننەوە ئەو هەزاران فەلەستینییەش ئازاد ناکەن لە زیندانەکانی وڵاتەکەیدان.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی رایگەیاند، جەنگی غەزە کۆتایی پێناهێنن بەبێ بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجەکانیان.

بە گوتەی نەتانیاهۆ، ئامانجەکانی ئیسرائیل بریتین لە کۆتاییهێنان بە حەماس، گەڕاندنەوەی بارمتەکان و دەستبەرکردنی ئەوەی چیدیکە غەزە نەبێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل.

ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە  پێشتر ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس گوتبووی ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆی جدی لەبارەی هەر ئەگەرێکی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button