
زووم:
حكوومه‌تی ئیسرائیل سه‌رجه‌م دیپلۆماته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا، له‌نێویاندا ئیلیت لیلیان باڵیۆزی وڵاته‌كه له ئه‌نقه‌ره، كشانده‌وه.
ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست ئای به پشت به‌ستن به ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له توركیا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنج شەممە ته‌لئه‌بیب دیپلۆماته‌كانی وڵاته‌كه‌ی، كه له كۆنسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل كارده‌كه‌ن، كشاندووه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ته‌لئه‌بیب دوای بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشداری گه‌شتكردنی هاووڵاتییان ئیسرائیل هات، كه رۆژی سێ شه‌ممه بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزی كردبووەوە.
سه‌رچاوه‌كان به میدڵ ئیست ئاییان راگه‌یاندووه، دیپلۆماته‌كان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه توركیایان جێهێشتووه، هۆكاری كشاندنه‌وه‌شیان نیگه‌رانی ئه‌منییه، نه‌ك قه‌یرانی دیپلۆماتی نێوان ئیسرائیل و توركیا.
هاوكات ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار، به میدیای ناوخۆیی توركیایان راگه‌یاندووه ئیسرائیل به‌هۆی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دیپلۆماته‌كانی بۆ وڵاته‌كه‌ی بانگ كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه و به تایبه‌ت دوای بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له غه‌ززه، له به‌رده‌م باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی ئیسرائیل له توركیا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.