وەزیری بەرگریی عێراق: ئامانجێکی سەرەکی چوونی سودانی بۆ واشنتن کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە

زووم..

 

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق دەڵێت، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانى سەردانەکەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیران بۆ واشنتن گفتوگۆکردنە لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا.

سابت عەباسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، لەکاتى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا، بۆ رووبەڕووبوونەوەى داعش پەنا بۆ ناتۆ دەبرێت، بەتایبەتى لەبوارى هەواڵگرییدا.

سودانى لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوودا سەردانى ئەمریکا دەکات و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکى وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

لەبارەى هێرشە چاوەڕوانکراوەکەى هاوینى داهاتووی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە چیاى گارە، وەزیری بەرگریی عێراق دەڵێت، هیچ رێککەوتنێکمان لەوبارەیەوە لەگەڵ لایەنە تورکییەکان نەکردووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button