شەش ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرۆکە تازەکەی قاعیدە لە دورگەی عەرەبی بدات

زووم..

 

ئەمریکا شەش ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەبارەى سەعد عەولەقی، سەرۆکە تازەکەی رێکخراوی قاعیدە لە دورگەی عەرەب.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دیاریکردنی سەعد عەولەقی کە لە چلەکانی تەمەنیدایە لەم کاتەدا وەک سەرۆکی تازەی قاعیدە لە دورگەی عەرەب، هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی قاعیدە و رێکخستنەوەی ریزەکانی لە ناوچەکە.

ئەم کەسایەتییە ئەندامی ئەنجومەنی شورای قاعیدەیە و لە لیستی ئەو کەسانەیە کە ئەمریکا بەخششی دارایی دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیاری بدات لەسەری شوێنەکەی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، عەولەقی بە ئاشکرا داوای کردووە هێرشبکرێتەسەر ئەمریکا و هاوپەیمانان و یەکێکە لە دیارترین داواکراوەکان لەلای سوپای ئەمریکا.

دوو هەفتە لەمەوپێش، رێکخراوی قاعیدە لە دورگەی عەرەب مردنی خالید باتفی، سەرۆکی رێخراوەکەی راگەیاند بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button