وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دایک و باوکێک لە نەینەوا دوو منداڵی خۆیان کوشت

زووم..

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند دایک و باوکێک لە پارێزگای نەینەوا بە هاوکاریی کوڕێکیان دوو منداڵی خۆیان کوشتووە.

وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی سێ ساڵانە و منداڵەکەی دیکەش حەوت ساڵە.

دەشڵێت، دایک و باوکەکە ئالودەی مادە هۆشبەرەکانن و بەدانپێدانانی خۆیان، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە پێکهێناوە و دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەرییان لە تۆمەتبارەکان وەرگرتووە، ئێستا هەر سێ تۆمەتبارەکە بەگوێرەی ماددەی 406 یاسای سزادانی عێراقی راگیراون

هەواڵی زیاتر

Back to top button