پوتین: ئەمریکا دەیەوێت جیهان باوەڕ بکات ئۆکراین دەستی لە هێرشەکەی مۆسکۆدا نییە

زووم..

 

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسيا رایگەیاند، ئەمریکا هەوڵ دەدات باوەڕ بە جیهان بهێنێت بەوەی ئۆکراین دەستی لە هێرشەکەی مۆسکۆدا نییە و  رێکخراوی داعش ئەم هێرشە خوێناویەی ئەنجامداوە.

لەبارەى هێرشەکەی سەر هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکوس و گرتنەبەری ڕێکارییەکان، پوتین لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و ناوچەکە و بەڕێوەبەرانی دەزگای هەواڵگریی و هێزەکانی ئاسایش کۆبووەوە.

لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشی کرد، پوتین باسی لەوە کرد، دەزانن هێرشەکە لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە ئەنجامدراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا و بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگیرییەکان، دەبینن ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە جۆراوجۆرەکان و مانگە دەستکردەکانەوە هەوڵدەدات باوەڕ بە جیهان بکات بەوەی ئۆکراین دەستی نییە لە هێرشەکەدا.

گوتیشی، باشە ئیسلامییە توندڕەوەکان کە بەناو خۆیان وەک موسڵمانی بەرگریکار لە ئیسلامی پاک دادەنێن، چۆن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ستەمی گەورە ئەنجام دەدەن؟.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button