تورکیا؛ لێسەندنەوەى پارێزبەندى لە پەرلەمانتارێک کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە

 زووم:

لێسەندنەوەى پارێزبەندى لە جان ئەتەڵاى، پەرلەمانتارى پارتى کرێکارى تورکیا کاردانەوەى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئەو وڵاتەى لێکەوتەوە و بە بڕیارێکى سیاسیی و نایاسایی و پێچەوانەى دەستوور وەسفیان کردووە.

تونجاى بەقرهان، هاوسەرۆکى دەم پارتى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیویەتى، لێسەندنەوەى پارێزبەندى لە جان ئەتەڵاى، هیچ بنەمایەکى یاسایی نییە، نادادپەروەرییە و قبوڵى ناکەین.

ئۆزگور ئۆزاڵ سەرۆکى جەهەپە لەبارەى بڕیارەکە رایگەیاند، ئەم بڕیارە وێناى تورکیا لەسەرئاستى جیهان ناشرین دەکات.

هەر لەوبارەیەوە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکى پارتی ئایندە دەڵێت، لێسەندنەوەى پارێزبەندى پشتگوێ خستنى دەستوور و پێچەوانەى یاساکانە.

جان ئەتەڵاى بەهۆى ئەوەى پارێزەری دۆسیەى خۆپیشاندنەکانى گەزى پارک بووە، لە دادگا دۆسیەى یاسایی لەسەرکراوەتەوە و داواى 22 ساڵ زیندانى کراوە، رۆژى سێشەممەش بەدەنگى ئاک پارتى و مەهەپە لە پەرلەمان پارێزبەندى لێوەرگیرایەوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button