2006 زۆرترین خوێن رژاوە: لە 20 ساڵدا نزیکەی 210 هەزار مەدەنی لە عێراق کوژراون

زووم:

لە 20 ساڵی رابردوودا، دروست لە دوای رووخانی حکومەتی بەعسەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 210 هەزار مەدەنی لە عێراق کوژراون، ساڵی 2006 کوژرانی مەدەنییەکان لە عێراق لە لوتکەدا بووە، لەم سێ ساڵەی رابردوودا ژمارەکە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

کۆمپانیای “ستاتیستا”ی ئەڵمانی ژمارەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە لە بواری ئاماری نێودەوڵەتیدا.

ستاتیستا، ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ئامارەی بڵاویکردووەتەوە، تەنها ژمارەی ئەو کوژراوانەی تێدایە کە لەلایەن دەزگای فەرمییەوە تۆمارکراون “رەنگە لەو ماوەیەدا خەڵکانی دیکە بێسەروشوێن بووبن” بەهۆی دۆخی خراپیی دۆخی ئەمنیی عێراقەوە.

ساڵی 2006 کوژرانی مەدەنییەکان لە عێراق لە لوتکەدا بووە، تەنها لەو ساڵەدا 29 هەزار و 526 کەس کوژراون، ئەمەش ئەوکاتە بوو کە شەڕی تایەفی بەرۆکی وڵاتەکەی گرتبوو.

تەنها ژمارەی ئەو کوژراوانەی تێدایە کە لەلایەن دەزگای فەرمییەوە تۆمارکراون

پاش چەند ساڵێک ئارامی، جارێکی دیکە لە 2014دا و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی داعشدا ژمارەی کوژرانی مەدەنی بەرزبووەتەوە.

لە ساڵی 2020ەوە ژمارەکان روویان لە نزمبوونەوە کردووە، لەم سێ ساڵەی رابردوودا هیچ کات ژمارەکە نەگەیشتووەتە سەروو هەزار کەس.

هەواڵی زیاتر

Back to top button