یوسف محەمەد: داوای تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە جێبەجێ بووە

زووم..

 

یوسف محەمەد دەڵێت، لە دانیشتنەکانی پێشوودا سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاندووە، لەبڕیاری تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژەیان بە پلەبەرزکردنەوەش داوە.

یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان و یەکێک لە سکاڵاکارانی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت، “لە دانیشتنی پێشوو سەرۆکی دادگا ئاماژەی بەوە کرد، لە بڕیاری پێشوویان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە پێویستە یەکسانی لەنێوان سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق ھەبێت لەڕووی کاتی دابەشکردنی مووچە و بڕی مووچەکە”، بۆیە یوسف محەمەد دەڵێت، کەواتە داوای تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە جێبەجێ بووە.

یوسف محەمەد نووسیویشیەتی، “جێی تێڕامانە چۆن دادگا چوار دانیشتنی دادبینیی لەم دۆسێیەدا کردووە، بەڵام دواتر بڕیار دەدەن دۆسییەکە لە تایبەتمەندییان نییە؟ لەکاتێکدا ئەم دادگایە لە چەند بڕیارێکی دیکەدا بڕیاری داوە بە پابەندکردنی دەسەڵاتە جیاوازەکان بە جێبەجێکردنی دروستی دەستوور و یاسا و بڕیارە کارپێکراوەکان”.

دەشڵێت، “ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی دەسەڵاتدارانی هەرێمە بۆ راستکردنەوەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم و گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوە”.

هەواڵی زیاتر

Back to top button