بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ئەمریکی و دەزگای مۆسادی ئیسرائیل لە قاهیرە کۆدەبنەوە

زووم..

 

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەک لە ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی)، و  دەیڤد بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای مۆسادی ئیسرائیل، کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن لەبارەى رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و راگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

چەند بەرپرسێکی نزیک لە پرۆسەکە بە رۆژنامەی فاینەنشیەڵ تایمزی بەریتانیان راگەیاندووە، کۆبوونەوەکان لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەدەچن و بەرپرسانی میسر و قەتەریش بەشداریی تێدا دەکەن.

سەردانەکەی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دوای ئەوە دێت بایدن رایگەیاند، هەموو کارێک دەکەن کە لەدەستیان بێت بۆ ئەوەی ئاگربەسێکی شەش-هەفتەیی رابگەیەنن لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button