زێڕ نرخێکى بەرزى تازەی پێوانەیى تۆمارکرد

زووم..

 

لە کرانەوەى بۆرسەى ئاسیا ئیندێکسى دۆلار رووى لە دابەزین کرد، بەوهۆیەوە نرخى یەک ئۆنس زێڕ بۆ دوو هەزار و 224 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین نرخە تاکو ئێستا زێڕ تۆمارى کردووە.

ئەم بەرزبوونەوەیەى نرخى زێڕ دواى بڕیارەکەى شەوى رابردووى یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا هات کە رێژەى سوودى بانکى لە سەدا پێنج پۆینت ٥٠  بەجێگیرى هێشتەوە.

دواتر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا جیرۆم پاوڵ سەرۆکى یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا بڕیارى دابەزاندنى رێژەى سوودى بانکى لە جارى داهاتوودا بەکراوەیى هێشتەوە، ئەوەش هیواى دا بە وەبەرهێنەران بەئەگەرێکى زۆرەوە لە جارى داهاتوودا یەدەگى فیدراڵى رێژەى سوودى بانکى دابەزێنێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button