گاردیەن: بەریتانیا تاوتوێى راگرتنى ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل دەکات

زووم..

 

بەریتانیا تاوتوێی بڕیارێک دەکات کە ناردنی ھاوکاری سەربازیی و چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل رابگرێت، ئەگەر بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە سووربێت لەسەر ھێرشکردنە سەر ناوچەی رەفەح لە باشووری غەزە.

رۆژنامەی گاردیەن لە چەند سەرچاوەیەکی وەزیرانی حکومەتی بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، تائێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە، بەڵام حکومەتی بەریتانیا دەتوانێت بەخێرایی وەڵام بداتەوە، ئەگەر سەلمێنرا ئیسرائیل یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە.

ئەم ھەنگاوەى حکومەتى بەریتانیا لەکاتێکدایە، شەوی رابردووش پەرلەمانتارانى ئەو وڵاتە لە دانیشتنێکدا بەکۆی دەنگ داوای راگەیاندنی ئاگربەستیان لە غەزە کرد، دوو رۆژ لەمەوبەریش شازادە ویلیام، کە ئێستا ئەرکەکانى پادشای بەریتانیا بەڕێوەدەبات، رایگەیاند، دەبێت شەڕی غەزە کۆتایی پێ بھێنرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button