سەفین دزەیی بۆ زووم: لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەولێر پێشمەرگە بریندار بووە

زووم:

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، لە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر هەولێر، لە نێو هێزی پێشمەرگەدا بریندار هەیە.

سەفین دزەیی گوتی، لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی ناوەند قسە کراوە و پێویستە ئەوان بکەرانی ئەو هێرشەکان ئاشکرا بکەن و هەنگاوی پێویست بەرامبەر گرووپەکان بگرنەبەر.

دزەیی ئاشکرایکرد، لە هێرشەکەی رۆژی 30ی مانگی رابردووی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر، پێشمەرگە بریندار بووە.

هەفتەى رابردوو بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان، کە ئەوە کاردانەوەى دروست کردو چەند جارێک حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى لە حکومەتى عێراق کرد، رێگرى لە دووبارەبوونەوەى ئەو هێرشانە بکەن

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button