مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمڕۆ، 15ى تشرینى دووەمى 2022

دەیلی مەیڵ

  • پەرستارە بیانیەکانی بەریتانیا باجی هاتنی بەلێشاوی کۆچبەران دەدەن، لە هۆتێلەکان دەردەکرێن کۆچبەرانى تێدا نیشتەجێ دەکرێن
  • دادوەرەکانی حکومەتی تالیبان خەریکە حوکمەکانی ‘شەریعەتی ئیسلام’ بەتەواوی جێبەجێدەکەن
  • لە ریکۆردێکی نوێی قەناسی دورمەودادا، سوپای ئۆکراینا رایگەیاند لە دوری 2710 مەترەوە بە قەناس سەربازێکی روسییان کوشتووە

دەیلی تەلەگراف

  • بەڕێوەبەری دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بیانی روسیا لە ئەنکەرە بە نهێنی کۆبوونەتەوە
  • بەگوێرەی رێکەوتنەکەی بەریتانیا و فەرەنسا، کۆچبەران دوای ئەوەی لە دوورگەی ئینگلیزی دەپەڕنەوە، رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە خاکی ئەوروپا
  • جێف بێزۆژ، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن، 124 ملیار دۆلار دەبەخشیت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و یەکخستنی مرۆڤایەتی

تایمز

  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، موچە بۆ یارمەتیدانی بژێوی هەشت ملیۆن خێزانی هەژار بە بڕی 1100 پاوەند دەبڕێتەوە
  • جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین بەڵێنیان دا کۆتایی بە ‘جەنگی سارد’ى نێوانیان بهێنن
  • بەگوێرەی ئامارەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتووانی جیهان ئەمڕۆ هەشت ملیار کەس تێدەپەڕێتنێت

فاینەنشیەڵ تایمز

  • کێشەکانی تایوان دەبنە هەوێنی هەوڵی سەرۆکی ئەمریکا و چین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان بەهێز بکەن
  • سەرۆکى ئۆکراینا سەردانی خێرسۆنى کرد و رایگەیاند “ئەمە سەرەتای کۆتاییهاتنی شەڕە”
  • سەرکردەکانی جیهان لە لوتکەی G20 گەیشتوونەتە رێککەوتننامەیەک کە تێیدا جەنگ لە سەرتاسەری جیهاندا قەدەغە بکرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button