رۆژنامەکان: ئەمرۆ پەرلەمانی کوردستان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • ئەمرۆ پەرلەمان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ یەکخستنی سیاسەتی گومرگی
  • وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەیەوێت هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئوستراڵیا و مالیزیا بکاتەوە

شەرقولئەوسەت

  • ئەمریکا دژی هێرشبەرانی سەری لە عێراق کەوتە جوڵە
  • هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی هێرشی حەماسی کردووە، بەڵام نەتەنیاهۆ گوێی پێنەداوە
  • پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ باس لە هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبوسی دەکات

قودسی عەرەبی

  • گرووپە چەکداریە عێراقییەکان بەرپرسیارێتی چوار هێرشیان هەڵگرت دژ بەو بنکانەی ئەمریکیەکانی تێدایە
  • درۆنێکی ئیسرائیلی چەند رۆژنامەنووسێکی لوبنانی کرد بە ئامانج و کوژران
  • مانەوەی لاشەی فەڵەستینیەکان لە ژێر داروپەردودا ئازاری خێزانەکانیانی زیاتر کردووە

زەمان

  • عێراق هاوکارییەکانی نارد بۆ غەزە
  • سودانی پابەندبوون بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسیەکان دوپاتدەکاتەوە، عەین ئەسەدیش دووبارە بە ئامانج گیرا
  • عێراق و ئازەربایجان رێککەوتنێک واژۆدەکەن لە بواری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • جێرمی هەنت، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا، بە داواکارییەکانی پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران رازی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی باج، وەک هەوڵێک بۆ بوژاندنەوەی ئابوری
  • ئیسرائیل و حەماس رازیبوون لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئاگربەستێکی چوار-رۆژی رابگەیەنن و لە داهاتووشدا درێژی بکەنەوە
  • تەرمی چوار هەرزەکاری بەریتانیا دۆزرایەوە کە بۆ گەشتێکی شاخەوانی روویان لە باکوری وێڵز کردبووە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕابوو

واشنتن پۆست

  • ئیسرائیل و حەماس لەسەر راگرتنی شەڕ و ئازادکردنی بەشێک لە دیلەکان رێککەوتن
  • بەڕێوەبەری لەکارلابراوی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ئۆپن ئەی ئای لە گفتوگۆدایە بگەڕێتەوە پۆستەکەی
  • ئامادەبوونی بەرپرسانی دامەزراوە نەوتییەکان لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتن بە کەشوهەوا زیادیکردوو

ئۆرشەلیم پۆست

  • کابینەی حکومەتی ئیسرائیل لەبارەی رێککەوتننامەی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی بەشێک لە دیلەکان کۆبووەوە
  • ئاگربەستەکەی غەزە هەم مەترسی و هەمیش دەرفەت دروستدەکات بۆ ئیسرائیل و حەماس
  • سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئاگربەستی بارمتەکان شەڕ دوادەخات بەڵام کۆتایی پێناهێنێت

عەرەب نیوز

  • کابینەی جەنگی ئیسرائیل رێککەوتننامەی نێوان وڵاتەکەیان و حەماس پەسەند دەکات و 50 بارمتەی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن
  • دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیلی لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە دەریای سور توڕەیی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
  • شازادەی جێنشینی سعودیە داوای پرۆسەیەکی ئاشتی جددیی دەکات بۆ دەوڵەتی فەلەستین

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • دوای منداڵ کوشتن، نۆرە گەیشتە کوشتنی میدیاکاران
  • بەگوێڕەی هەواڵ و زانیارییەکان، هەردوو لایەنی ئیسرائیل و حەماس لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە، ڕێککەوتوون
  • شەڕ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕادەگیرێ و 100 دیلی فەلەستینی بەرانبەر بە 50 دیلی ئیسڕائیلی ئازاد دەکرێن

ئەبرار

  • تونێلەکانی نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە، بە دەستی ئیسرائیل ساز کراون
  • بەردەوامبوونی جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، داوێنی شەڕەکە بەرفراوانتر دەکات
  • فەرماندەی سپای پاسداران دەڵێت، ئیسرائیلییەکان چاوەڕوانی وەستاندنی شەڕن، بەڵام ئەمریکاییەکان ناهێڵن

جەوان

  • ئیسرائیل لە ژێر گوشارەکانی بەرەی مقاومەتدا تەسلیمی وەستانی شەڕ بووە
  • سەرۆکۆماری ئێران پێشنیار دەکات بریکس بۆ هەمیشە پێوەندی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل بپسێنێ
  • ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند، تا شەڕ لەغەززە ڕانەوەستێندرێ، کەشتییە دەستبەسەرگیراوەکانی ئیسرائیل نادرێنەوە

ئێران

  • لە کۆبوونەوەی تایبەتیی بریکسدا بۆ کۆتایی هێنان بە جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ئێران حەوت گەڵاڵەی چارەسەریی پێشنیار دەکات
  • بیروڕای گشتیی خەڵک لە وڵاتانی ئورووپایی لە پێوەندی لەگەڵ شەڕی غەززەدا بە سەر دووبەرە‌دا دابەش بووە
  • بۆ فریودانی رۆژئاواییەکان، بایدەن گەردەلوولی ئەقسای بە ‌هێرشی تێرۆریستی 11ی ئەیلول چواند

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل ئێهود باراك دانی به‌وه‌دا نا تونێله‌كانی ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفا خۆیان درووستیان كردووه‌
  • سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ده‌ڵێ بڕبڕه‌ی پشتی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی توركیا 50+1ه‌
  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌، ئۆزگو ئۆزه‌ل نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده‌ی پارته‌ چه‌په‌كانی جیهان له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه‌ ده‌نووسێت

سۆزجو

  • وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دیكه‌ له‌ وڵاتدا نه‌بێت، ده‌سه‌ڵات باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
  • جه‌هه‌په‌ بۆ ئه‌ردۆغان: هاوكارت نابین له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌باره‌ی 50+1
  • سنووری برسێتی 13684 لیره‌ و سنووری هه‌ژاریی 44573 لیره‌یه‌، هاوكات كه‌مترین مووچه‌ 11402 لیره‌یه‌

جمهورییه‌ت

  • ئه‌مریكا چاوی بڕیوه‌ته‌ وزه‌ كێڵگه‌كانی گازی سرووشتیی له‌ كه‌ناراوه‌كانی غه‌ززه‌، راوێژكاری بایدن بۆ وزه‌ له‌ ئیسرائیله‌
  • دادگای باڵا داواكاری گشتیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووریی ده‌ستنیشانكرد
  • پلانی ئاك پارتی روونه‌؛ زیادكردنی مووچه‌ به‌گوێره‌ی هه‌ڵاوسان كه‌ ئه‌مه‌ش مووچه‌خۆر خانه‌نشینان زیاتر برسی ده‌كات

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • بكوژی رۆژنامه‌وان هرانت دینك جارێكی دیكه‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر و به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان بۆ رێكخراوی گوله‌ن داوای 12 ساڵ زیندانییكردنی ده‌كرێت
  • زیانبه‌ركه‌وتووانی ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ كۆنتێنه‌ره‌كاندا دوای هه‌ر بارانێك ژیانیان ژێراوژوور ده‌بێت
  • له‌ لافاوه‌كه‌ی باتماندا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی كه‌ قه‌یوم له‌ جێگای دانراوه‌ ده‌ڵێت دوای ئێمه‌ چاكسازیی و ژێرخانی رووباره‌كان كاری تێدا نه‌كراوه‌

هەواڵی زیاتر

Back to top button