50 هەزار لە خەڵکی قەرەباخ گەیشتونەتە ئەرمینیا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 28ى ئەیلولى 2023

                              رۆژنامە عەرەبییەکان 

شەرقولئەوسەت

  • دوای رووداوەکەی نەینەوا خەم باڵی بەسەر عێراقدا کێشاوە
  • نیوە زیاتری دانیشتوانی قەرەباغ بەرەو ئەرمینیا هەڵهاتوون
  • ئێران هەڵدانی مانگێکی دەستکردی سەربازی رادەگەیەنێت

عەرەبی جەدید

  • ئازەربایجان پرۆسەی کۆچکردنی قەرەباخ خێراتر دەکات
  • داعش تواناکانی لە دەستداوە
  • دادگایەکی ئەمریکا: ترەمپ ساختەچییە

قودسی عەرەبی

  • “کارەساتی هاوسەرگیرییەکە” زیاتر لە 100 گیانیان لەدەستداوە
  • 50 هەزار لە خەڵکی قەرەباخ گەیشتونەتە ئەرمینیا
  • دیوانی وەقفی سونی بەهۆی رووداوەکەی حەمدانییە ئاهەنگەکانی مەولودی راگرت

زەمان

  • موچەی فەرمانبەران و نەوت لەنێو دانوستانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردەکانی کوردان
  • بەهۆی رووداوەکەی حەمدانییە جیهان هاوخەمی بەسەر عێراقدا دەبارێنێت
  • ئێران: هەڵدانی مانگێکی دەستکردی سەربازی بەمەبەستی کاری هەواڵگری

 

                            رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

واشنتن پۆست

  • کۆچبەرانی ناگۆرنۆ قەرەباغ کە هیواخوازی تۆڵەن و ماندووی جەنگن، بەهۆی قەرەباڵغی، رێگەی دوو کاتژمێر بۆ ئەرمینیا بە 48 کاتژمێر دەبڕن
  • بەهۆی کۆرۆناوە ئەو خوێندکارە ئەمریکییانەی لە ماڵ خوێندویانە کەسانی زۆر هەمەجۆر و ناپابەند بە ئاینییان لێدەرچووە
  • دوای دەستبەسەرداگرتنی زیندانی مافیاکان، ڤەنزوێلا دەڵێت زیندانییەکان هاوینەهەوارێکیان لەناو زیندانەکەدا دروستکردووە

فاینەنشیەڵ تایمز

  • لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار کەس لە ناگۆرنۆ قەرەباغەوە رویانکردووەتە ئەرمینیا
  • فەرەنسا بودجەی وڵاتەکەی راگەیاند، کە تێدایە خەرجییەکانی کەمکردووەتەوە لەکاتێکدا وڵاتەکە لەژێر قەرزدایە
  • کۆمپانیای مێتا بەنیازی دروستکردنی چاتی زیرەکی دەستکردە بۆ ئینستاگرام، فەیسبوک و واتسئاپ

 

چاینە دەیلی

  • چین جەخت لە پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بە چاکسازییەکانی رێکخروای بازرگانی جیهانی لەبواری گۆڕانکاریی لە یاسا ئابوری و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا
  • چین یەکەم شەمەندەفەری هەڵواسراوی کارەبایی خۆی لە شاری وهان راگەیاند
  • پێشبینی دەکرێت ئابوریی چین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ببوژێتەوە، بەهۆی ئەوەی قازانجی پیشەسازییەکان زیادیکردووە

عەرەب نیوز

  • “دوێنێ ئاهەنگیان دەگێڕا، ئەمڕۆ بەخاکیان دەسپێرین”: بەهۆی ئاگرەکەی حەمدانییە 113 کەس گیانیان لەدەستدا
  • سعودیە بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی ئەکادیمی گەشتیاریی تەرخاندەکات
  • هاوڵاتییانی ئیسرائیل رێپێدانی بێ ڤیزایان لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە بۆ ئەمریکا پێبەخشرا

                                        رۆژنامە فارسییەکان

 

ئەبرار

  •  فەڕانسا باڵاپۆشیی ژنانی موسوڵمانی لە زۆربەی دامەزراوە حکوومی و تایبەتییەکان‌دا قەدەغە دەکات
  •  روسیا لە دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نێوان ئیسراییل و فەڵەستیندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ
  •  شوورای تەناهیی روسیا ڕایگەیاند ناتۆ جەنگێک دەنێتەوە خراپتر لە جەنگی جیهانیی دووهەم

ئیعتماد

  •  ترەمپ و کوڕەکانی لە دانی زانیاری لەسەر سەروەت و سامانەکەیان فێڵیان کردەوە و لێپرسینەوەیان لێ‌دەکرێ
  •  خەڵکی ئێران گۆڕانکاریی قوڵیان دەوێ و ڕووخانی ڕژیم بە زیانی داهاتووی وڵات دەزانن
  • لە دە ساڵی ڕابردوودا سەرمایەگوزاریکردن لە سەیارە و خانوبەرە دوو هێندە کەمی کردوە و ئەمەش نیشانی پووکانەوەی ئابوورییە

کەیهان

  •  پشتبەستن بە ئەمریکا دەبێتە هۆکاری لێکهەڵوەشانەوە و نزیکایەتی لە ئێران مانەوە و سەقامگیری لێدەکەوێتەوە
  •  ناردنی ماهوارەی “نووری ٣” بۆ مەداری ٤٥٠ کیلۆمەتری زەوی، دەسکەوتێکی دیکەی سپای پاسدارانی ئێرانە
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت سەرکەوتمان لە سیاسەتی دەرەوە بەرهەمی بەکردەییکردنی ڕێنماییەکانی عەلی خامنەیی‌یە

شەهروەند

  •  سپای پاسداران سێهەمین ماهوارەی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریی ئەمنیەتی و سەربازییە
  •  ئاڵوێری بازرگانیی ئێران لەگەڵ ئەندامانی برێکس ٢٥٠٠ میلیارد دۆلاری تێپەڕاند
  •  سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت هێندک کەس و لایەنی نێوخۆیی خەریکی بێهیواکردنی خەڵکن کە ئەوە جۆریکە لە هاوکاریکردنی دوژمن

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button