پشکنینێکى خوێن لە بەریتانیا دەتوانێت 50 جۆر نەخۆشى شێرپەنجە دەستنیشان بکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 16ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • بەریتانیا لە ساڵى داهاتووەوە جۆرە پشکنینێکى خوێن دەکات کە دەتوانێت 50 جۆر نەخۆشى شێرپەنجە دەستنیشان بکات
  • ژیانى سیاسی بۆریس جۆنسن بەرەو کۆتایی دەڕوات، دەرکەوتووە پێنج جار سوکایەتى بە پەرلەمان کردووە
  • سکرتێرى ناتۆ دەڵێت، پێویستە پوتین خۆى لە گوتارى ئەتۆمى بەدووربگرێت، چونکە شەڕى ئەتۆمى هەرگیز سەرکەوتوو نابێت

نیویۆرک تایمز

  • هێرشە پێچەوانەکانى ئۆکراین بۆسەر رووسیا سەختتر و مەترسیدارتر دەبێت
  • کۆمپانیا چینییەکان خۆیان لە چین بەدووردەگرن تاوەکو بازرگانییەکانیان سەلامەت بن و نەکەونە ژێر یاساکانى ئەمریکاوە
  • کۆریاى باکوور دەڵێت، موشەکە ئەتۆمییەکانى بچووکتر کردووەتەوە بۆئەوەى بە ئاسانى نەتوانرێت بەرپەرچ بدرێنەوە

چاینا دەیلى

  • دوێنێ چین لە پێشکەوتنێکى گەورەدا بە یەکجار 41 مانگى دەستکردى رەوانەى بۆشایی ئاسمان کرد
  • رۆژى یەکشەممە سەرۆکوەزیرانى چین سەردانى ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە
  • پێشبینى هیچ دەستکەوتێک لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتى ئاسیا ناکرێت

عەرەب نیوز

  • سەرۆکى فەڵەستین دەڵێت، دەستدرێژییەکانى سوپاى ئیسرائیل توندوتیژیی بێ کۆتایی لە ناوچەکەدا دەهێنێتە کایەوە
  • پاش شکستهێنانى پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک، خۆپیشاندەرانى لوبنان رژانەوە سەر شەقامەکان و دەڵێن ناتوانن پارەکانیان لە بانک رابکێشن
  • بەهۆى چاکسازییەکانى حکومەتى سعودییەوە رۆڵى ژنان و پیاوان لە وڵاتەکەدا گۆڕاوە، ئێستا ژنان زیاتر دەچنە سەر کار و پیاوان لە ماڵەوە چاودێریی منداڵەکانیان دەکەن

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • لە چەند رۆژى داهاتوودا وەزیرى دەرەوەى سعودییە سەردانى تاران دەکات
  • تارمایی جەنگى ناوخۆ لە سودان دەردەکەوێت پاش کوشتنى والى رۆژئاواى دارفۆر
  • لەکاتى سەردانەکەى میرى قەتەر بۆ عێراق، بەغداد و دەوحە چەندین رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

قودسى عەرەبى

  • سبەینێ وەزیرى دەرەوەى سعودییە دەگاتە تاران و باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى دەکاتەوە
  • میرى قەتەر لە بەغداوە جەختیکردەوە: ئاسایشى عێراق بەشێکە لە سەقامگیریی ناوچەکە
  • سوپاى سودان هێزەکانى پشتیوانى خێرا بە تیرۆرکردنى والى رۆژئاواى دارفۆر تۆمەتباردەکات

عەرەب

  • ئایا قەتەر لە پشت بیرۆکەى “رێگەى پەرەپێدان”ـى عێراقە بۆ خزمەتکردنى تورکیاى هاوپەیمانى
  • داواکارییەکان بۆ دوورخستنەوەى مەحمود عەباس سەرۆکى فەڵەستین فراوانتر دەبن، لەنێوخۆى بزوتنەوەى فەتح ناکۆکى هەیە لەبارەى شوێنگرتنەوەى
  • هێزەکانى پشتیوانى خێراى سودان رەتیدەکاتەوە دەستى لە کوشتنى والى رۆژئاواى دارفۆر هەبێت

عەرەبى جەدید

  • ئیتاڵیا بێبەریبوونی خۆى لە کارەساتى بەلەمەکەى کۆچبەران رادەگەیەنێت: یۆنان بەرپرسە
  • درۆنەکانى تورکیا باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لە جوڵە و چالاکى دەخەن
  • تاڵیبان بەشدارى دەکات لە “کۆڕبەندى ئاشتى” لە نەرویج

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button