ئەو نووسەرەی لەپێناو نان و دەرماندا کتێبخانەکەی دەفرۆشت کۆچی دوایی کرد

جەلال حسێن زەنگابادی نووسەر و وەرگێڕی کورد، کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە سێ رۆژە لە نەخۆشخانەیە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

جەلال زەنگابادی خاوەنی 19 کتێبە، هەشت کتێبی دیکەیشی بەهاوبەشی لەگەڵ نووسەرانی دیکەدا نووسیوە، جگەلەوەی بە گوتەی کەسوکارەکەی 10 کتێبی ئامادەبوون بۆ چاپ.

زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی و ئیسپانی زانیوە، دەیان بەرهەمی نووسەرانی دیکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

لەدایکبووی گوندی زەنگابادی سنووری گەرمیانە، خانەی مامۆستایانی کەرکوکی تەواو کردووە و ساڵانێکی زۆر مامۆستا بووە.

نزیکەی 10 ساڵە گیرۆدەی نەخۆشییە، ساڵی 2017 لە پۆستێکی فەیسبووکدا کتێبخانە و دەزگا رۆشنبیرییەکانی ئاگادارکردەوە لەوەی دەیەوێت کتێبخانەکەی بفرۆشێت کە نزیکەی 15 هەزار کتێب و گۆڤاری تێدایە. جەلال زەنگابادی نووسیبووی: بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری و گواستنەوەمان بۆ ماڵێکی بچووکتر، هەروەها لەپێناو دابینکردنی نان و دەرماندا ناچارم زۆربەی کتێبەکانم بفرۆشم.

هەواڵی زیاتر

Back to top button