بوژانەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بەغداد

زووم:

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییەت

ئیی پارتى بە 32 ئەندامی نوێوە خۆى نوێ دەکاتەوە
ئیی پارتىی لەدواى بەستنی کۆنگرە، دەستەى ئەی دامەزراندووە، موسەفات دەرویشئۆغڵو، سەرۆکى نوێی پارتەکە 18 ئەندامى ئەنجومەنى پارتەکەى وەک خۆى هێشتۆتەوە و 32 ئەندامى دیکەى گۆڕیوە. لەم دەستەیە 10 یان پەرلەمانتارى پارتەکەن.

سۆزجو

گرووپ و جەماعەتی ئاینی لەنێو پۆلیسدا هەیە
ئومید ئۆزداغ، سەرۆکى پارتى سەرکەوتن رایگەیاند، فشارى سیاسی، دەروونی و ئابوورى لەسەر پۆلیس هەیە. ئەمەش کێشەى گەورەی دروستکردووە. هەربۆیە گرووپی جیاواز و جەماعەتى ئاینی لەنێو پۆلیسدا دروستبووە. هاوکات پاکتاوی جۆراوجۆر لە کەرتى پۆلیسدا هەیە، لەکاتێکدا پۆلیس زۆر کاردەکات و بژێوى ژیانی لە ئاستێکى باڵادا نییە.

ئەکشام

گەڕی کۆبوونەوەکان بۆ دەستوور دەستپێدەکات
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا رایگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا گەڕی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانى نێو پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەى دەستوور دەستپێدەکات. ئامانج لەم کۆبوونەوانەى ئاک پارتى لەگەڵ پارتەکانی دیکە، بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاکانە پێش ئەوەى هەموارکردنەوەى دەستوور لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.

میللییەت

ئەمساڵ هاوینى تورکیا گەرمتر دەبێت
بۆ یەکەمجار لە مانگى نیساندا پلەکانى گەرما لەهەندێک ناوچەى تورکیا بەرزتر بووەتەوە و گەیشتووەتە 40 پلە. پسپۆڕان دەڵێن لەمانگی مایسدا لە تەواوى جیهان زەوی 1.5 بۆ دوو پلە گەرمتر دەبێت لە دۆخی ئاسایی خۆى.
پێشبینی دەکرێت هاوینێکى گەرمترو چاوەڕواننەکراو روو لە تورکیا بکات.

 

 

 رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

بۆچی نەچینە ئەوروپا بۆ ئابووریی نەخۆش؟
مەسعود پزشکیان، ئەندامی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، زۆرێک لە بەرپرسان گەشتیان کردووە بۆ ئەڵمانیا، ئینگلتەرا و ئیسپانیا بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ هەندێک نەخۆشی کە لە ناوخۆی وڵاتدا چارەسەر دەکرێن.
رۆژنامەکە نووسیویەتى، بۆچی دەچیتە دەرەوە و بەدوای کەسێکدا دەگەڕێیت کە چارەسەری چاو و گوێ و دڵت بکات، بەڵام بۆ چارەسەریی ئابووریی نەخۆش، پیشەسازی، بانک و کشتوکاڵ ناچیت بۆ ئەوروپا؟ دۆخی وڵات رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت، بەڵام بەرپرسان ئامادەنین ئەم بەڕێوەبردن و رێگا هەڵەیە بگۆڕن.

ئەخباری سەنعەت

هەناردەی نەوتی ئێران لە رۆژێکدا 500 هەزار بەرمیل زیادی کردووە
بەگوێرەی ئاماری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەمساڵ ئێران رۆژانە یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رۆژانە 500 هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەشەیەکی بەرچاوی بە رێژەی 15٪ی کردووە.
رۆژنامەکە نووسیویەتى، هەناردەی نەوت کاریگەریی لەسەر سفرە و خوانی خەڵک دانەناوە و خەڵک هەژارتر بوون.

ئیمروز

لە عێراق 11 ملیار دۆلارى ئێران بلۆک کراوە
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئێران 11 ملیار دۆلار پارەی لە عێراقدا بلۆک کراوە و ئاڵوگۆڕێک بە دراوی نیشتمانی ئەو دوو وڵاتە زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانین لە گەمارۆکان دەرباز بین، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
دەڵێت، هەوڵ دەدەین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە 12 ملیار دۆلارەوە بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز بکەینەوە لە رێگەی فراوانکردنی هێڵی ئاسنین و هێڵی شەمەندەفەر.

جیهانی ئیقتساد

ناوەندە بێ مۆڵەتەکانى پەیوەست بە بتکۆین بە 100 هێندەى دراوەکانیان سزا دەدرێن

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وزەی ئێران، رێسای نوێ و توندی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەکارهێنەرانی بێ مۆڵەتی کارەبا بۆ دەرخستنی دراوی ئەلیکترۆنی راگەیاند و گوتی، ئەو کەسانە تاوەکو 100 هێندەی دراوەکانیان غەرامە دەکرێن.
مستەفا رەجەبی مەشهەدی، ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا زیاتر لە هەشت هەزار ناوەندی بێ مۆڵەت دەستنیشانکراون، هەروەها زیاتر لە 300 هەزار ئامێر لەو ناوەندانە دۆزراونەتەوە.

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 


عەرەب نیوز

وەزیرێکی سعودیە: چارەسەریی دوو دەوڵەت بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترینە
ریازی پایتەختی سعودیە رۆژی دووشەممە میوانداریی ژمارەیەک سەرکردەی جیهانی و کەسانی خاوەنکاری کرد و لەوێ لە دیداری ئابوریی جیهاندا یەکیان بینی. بڕیارە ئەم بۆنەیە دوورۆژ بخایەنێت.
وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە بەشداریی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم دیدارەی کرد و ستایشی ئەوەی کرد، کە جیهان رێز لە رۆڵ بینینە ئابوریەکەی سعودیە لە دنیادا دەگرێت و داواشی کرد جیهان بیرلەوە بکاتەوە ئیسرائیل و فەلەستین وەک دوو دەوڵەتی جیاواز بناسرێن بۆئەوەی بەوشێوەیە کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بێت.

 


فاینەنشیەڵ تایمز

جیاوازیی زۆر مووچە مەترسیی کۆچى کەسانى شارەزا لە بەریتانیاوە بۆ ئەمریکا زیاد دەکات

لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا رۆژی 15ـی نیسان تێکڕای مووچەی ساڵانەی 500 بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکانی ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا 9 زیادیکردووە و گەیشتووە بە 15 پۆینت 7 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا، بەمەش ئاستی مووچە لەو وڵاتە بە بڕێکی زۆر دەکەوێتە پێشی مووچەی کەسانی هەموان بوارەوە لە بەریتانیا. بەرزبونەوەی ئەم ئاستی مووچەیە لە کاتێکدابووە، کە داهاتی هەندێک لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە هەمان ماوەدا کەمی کردووە. بۆیە مەترسیی ئەوە دروست دەبێت ئەو خاوەنکارانە بیر لەوەبکەنەوە لە بەریتانیاوە کۆچ بکەن بۆ ئەمریکا.

 


گاردیەن

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ژمارەیەک پەنابەرى دەستگیرکرد و رەوانەى رواندایان دەکات

ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هەڵمەتێکی گەورە لە هەموو بەریتانیادا ئەنجامدەدات بۆ کۆکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی بڕیارە رەوانە بکرێن بۆ رواندا. ئەم هەڵمەتە بە چەند حەفتە پێش کاتی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەدەچێت. پەنابەرەکان بۆئەوە کۆدەکرێنەوە بنێردرێن بۆ رواندا. ئەو پەنابەرانە لەوکەسانە کۆدەکرێنەوە، کە بۆ ئەنجامدانی کاروباری خۆیان سەردانی هۆم ئۆفیس دەکەن، هەروەها لە ناو شارەکانیشدا بەدوایاندا دەگەڕێن.

دەیلی تەلەگراف

بەریتانیا لەبارەی “دووفاقی”ـی سیاسەتی تایبەت بە پەنابەرانەوە رەخنە لە یەکێتیی ئەورپا دەگرێت
حکومەتی بەریتانیا رەخنەی ئەوە لە یەکێتیی ئەوروپا دەگرێت، کە بە دووفاقییانە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى پەنابەراندا دەکات، پاش ئەوەی کە ئێرلەندە گوتی، ئەو پەنابەرانەی روویان لەوێ کردوە دەیاننێرێتەوە بۆ بەریتانیا.
بەریتانیا دەڵێت، دەبوو ئێرلەندە بیاننێرێتەوە بۆ فەرەنسا، چونکە ئەوانە لە کەناڵی ئینگلیزییەوە پەڕیونەتەوە ئەوبەرەوە.
ئەم کێشەیە کاتێک زەق بووەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندە گوتی باری نائاسایی رادەگەیەنێت و هەموو ئەو پەنابەرانەی خۆیانیان گەیاندووە بە ئێرلەندە دەیاننێرێتەوە بۆ بەریتانیا.

 

 رۆژنامە عەرەبییەکان

عەرەب

بوژانەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بەغداد

رۆژنامەی عەرەب لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بابەتێکی لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی نێو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەتەوە و ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵیان تاوتوێکردووە کە هێزە شیعەکانی نێو هاوپەیمانییەکە پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنیانەوە.

 


سەباح

سودانی دەرگای عێراق بە رووی کۆمپانیا گەورەکانی جیهاندا دەکاتەوە

دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ریازی پایتەختی سعودیە لە پەراوێزی دیداری تایبەتی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی جیهاندا کۆبووەوە، ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە لە بوارەکانی ئابووریی دیجیتاڵی و سوودوەرگرتن لێیان لە بواری گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە عێراق.

شەرقلئەوسەت

بەشداریی نێودەوڵەتیی بەرفراوان لە داڤۆسەکەی ریاز

رۆژی یەکشەممە دیداری تایبەتی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە ریازی پایتەختی سعودیە بە بەشداری چەندین سەرکردەی جیهان دەستیپێکرد، تێیدا محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لەگەڵ میری کوەیت و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکانی دوێنێدا کاریگەری گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکان لەسەر گەشەی جیهانیی و تاوتوێکراوە.

قودسی عەرەبی

سەرۆکی فەلەستین ترسی هەیە ئیسرائیل خەڵکی کەرتی رۆژئاوا بنێرێت بۆ ئوردن

مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین لە دیداری تایبەتی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی گوتی، ئەمریکا تاکە وڵاتە بتوانێت ئیسرائیل لە پلانی هێرشی سەر رەفەح رابگرێت.
مەحمود عەباس لە درێژەی قسەکانیدا نیگەرانی و ترسی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەوەی رەنگە ئیسرائیل دوای جەنگە بەردەوامەکەی لە غەزە، هاووڵاتییانی فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا بنێرێتە ئوردن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button