ناکۆکی نێوان دوو جەمسەرەکەی دەسەڵات لە کوردستان هێورنابێتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 15ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • 150 پرۆژەیاسا لەبەردەم پەرلەمانی عێراقدایە
  • گەرمای بەسرە زیانی ئابووری لێکەوتووەتەوە
  • دۆلار دووبارە بەرزبووەوە و هەڵئاوسانی نرخەکان لە بازاڕدا سەریهەڵدایەوە

شەرقولئەوسەت

  • رێککەوتنی نەوتی عێراقی بەرامبەر گازی ئێرانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە
  • دوای قورئان، پۆلیسی سوید مۆڵەت دەدات بە سوتاندنی ئینجیل و تەورات
  • زەوی بە هاوینێکی سوتێنەر سزامان دەدات

قودسی عەرەبی

  • گازی ئێرانی سەقامگیری بۆ کارەبای عێراق گەڕاندەوە
  • بەتۆمەتی زیادبوونی زۆری سامانەکەی، لێکۆڵینەوە لە باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دەکرێت
  • روخاندنی مزگەوتێکی مێژوویی لە بەسرە بەمەبەستی فراوانکردنی رێگایەک، توڕەیی بەدوای خۆیدا هێنا لە عێراق

عەرەب

  • ناکۆکی نێوان دوو جەمسەرەکەی دەسەڵات لە کوردستان هێورنابێتەوە
  • سامانی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا دوو ملیار دیناری تێپەڕاندووە و لەلایەن دادگای عێراقەوە بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتکراوە
  • بەخێوکەرانی ماسی لە بەسرە دەناڵێنن بەهۆی وشکبوونی رووبارەکان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • هەفتەی داهاتوو حکومەتی بەریتانیا قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە رێنمایی بۆ دایک و باوکی منداڵان بنێرن، کە پارێزگاریی لەو منداڵانە بکەن دەیانەوێت رەگەزەکانیان بگۆڕن
  • بۆ سەرنجراکێشانی گەشتیارە دەوڵەمەندەکان بۆ لەندەن و هاندانیان بۆ خەرجکردنی پارەی کاش، کۆمپانیاکان داوا دەکەن حکومەت رێگایەک بۆ چارەسەری ئەو دۆخە بدۆزنەوە کە بەهۆی باجی سەر گەشتییارانەوە دروستبووە
  • رۆژنامەی دەیلی مەیل بەنیازە رێکاری یاسایی لە دژی گوگڵ بگرێتەبەر بەهۆی ئەوەی بەبێ پرسی ئەو لەچاتی زیرەکی دەستکردەکەی سەدان هەزار راپۆرتی هەواڵی بەکارهێناوە

چاینە دەیلی

  • پەکین هۆشداریی دەداتە ناتۆ کە خۆی بەدوور بگرێت لە دەستوەردانە نێو کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا
  • لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، چین لە هەوڵدایە ئاسایشی کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بپارێزێت
  • ئابووری دیجیتاڵی چین لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا بەرەوپێشچوونێکی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە و لەساڵی 2022دا بەهاکەی گەیشتووەتە نزیکی حەوت ترلیۆن دۆلار

واشنتن پۆست

  • حکومەتەکەی بایدن لە قەرزی زیاتر لە 800 هەزار خوێندکار خۆشدەبێت کە بڕەکەی دەکاتە 39 ملیار دۆلار
  • بەهۆی جێبەجێکردنی رێکارەکانی بایدن بۆ چارەسەری پرسی کۆچبەران، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ژمارەی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا 70% کەمیکردووە
  • ڤیدیۆیەکی وەزارەتی بەرگریی بێلاڕوس ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی ڤاگنەر لەو وڵاتەن و راهێنان بە سەربازانی وڵاتەکە دەکەن

عەرەب نیوز

  • شەڕ و پێکدادانەکان لە خەرتومی پایتەختی سودان بەردەوامە و ‌هێرشی ئاسمانی و تۆپباران لە سەنتەری شارەکەدا هەیە
  • بەهۆی بەردەوامیی قەیرانە ئابورییەکەی لوبنان، شەقامەکانی بەیروتی پایتەخت بە پۆستەریی بانگەشەی شاخەوانی و گەشتەوە داپۆشراون
  • چوارساڵ دوای ئەوەی شکستی هێنا، هیندستان بۆیەکەمجار کەشتییەکی ئاسمانی بەسەرکەوتوویی رەوانەی ئاسمان کرد و بەنیازە لەسەر رووی مانگ بنیشێتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button