رۆژنامەکان: لە غیابی سەدرییەکاندا.. بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگا شیعییەکان گەرمە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 14ـى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • عێراق ساڵانە 400 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەدەستدەدات
  • بە شەو کارکردن و بە رۆژ خەوتن.. بەرزی پلەکانی گەرما لە عێراق دۆخەکەی پێچەوانە کردووەتەوە
  • لیژنەی یاسایی پەرلەمان داوا دەکات کارتی دەنگدان لە مامەڵە فەرمییەکان بەکاربهێنێت تاوەکو هانی هاوڵاتیان بدرێت نوێی بکەنەوە

شەرقولئەوسەت

  • لە غیابی سەدرییەکاندا.. بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگا شیعییەکان گەرمە
  • تورکیا بۆ ئەسەد: دەمێنینەوە تاوەکو سنورەکانمان سەقامگیر دەبن
  • حزبوڵا بۆ یەکەمجار چەند تانکێکی زرێپۆش نمایش دەکات

قودسی عەرەبی

  • ئەمریکا مانەوەی خۆی لە عێراق دەبەستێتەوە بە بەڵێنی حکومەت بۆ پاراستنی بارەگاکانی لە هێرشی میلیشیا شیعییەکان
  • عێراق پێشبینی هاتنی پێنج ملیۆن سەردانیکەری شیعی بۆ کەربەلا و نەجەف دەکات
  • کەشتییەکانی روسیا بە موشەکی دوورمەودا بنکەکانی داعشی لە سوریا کردەئامانج

عەرەبی ئەلجەدید

  • گروپە چەکدارییە شیعەکان هیچیان نەگووت لەبارەى رێککەوتنی نوێی سەربازی نێوان عێراق و ئەمریکا!
  • تینویەتی پارێزگای موسەنای خنکاندووە و کشتوکاڵی لەناوبردووە
  • روسیا هەڕەشەکانی بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییەکان جێبەجێکرد

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • بەر لەژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، کە شەش کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، دەنگی تەقە لە شوێنی بارکردنی کۆچبەرەکان بیستراوە
  • حکومەتی بەریتانیا داوا لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی جگەرە دەکات لەنێو هەموو پاکەتێکدا کارتێکی رێنمایی بۆ تەرککردنی جگەرە دابنێن
  • بەهۆی ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس و دەریای ناوەڕاستدا، حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • داوا دەکرێت هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتییاران لە شەواندا بازاڕەکانی بکاتەوە و چالاکی جۆراوجۆر رێک بخات بۆ ئەوەی کەرتی گەشتیاری ببوژێتەوە
  • چین ئیدانەی پێشوازیکردن لە ویلیام لای جێگری سەرۆکی تایوان لەلایەن ئەمریکاوە دەکات
  • لە ئەمریکا پیاوێک ئامبوڵانسێک دەبات و لە کاتی راکردنیدا خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلی دیکەدا دەکێشێت

واشنتن پۆست

  • دەرمانێکی دابەزاندنی کێش لە ئەمریکا، کە هەم سود و هەمیش کاریگەریی لاوەکی هەیە، مشتومڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت
  • لەگەڵ گەڕان بەدوای قوربانیانی ئاگرەکەی هاوایی ئەمریکا، داوا دەکرێت لەکاتی دۆزینەوەی تەرمەکاندا خەڵکی دان بەخۆیاندا بگرن
  • مارک زوکەربێرگی خاوەنی مێتا دەڵێت، ئێلۆن مەسک لەبارەی زۆرانبازییەکەی نێو قەفەس جدیی نییە

عەرەب نیوز

  • پۆپ فرانسیسی پاپای ڤاتیکان دەڵێت، مردنی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا برینێکی کراوەیە لەسەر جەستەی مرۆڤایەتی
  • مامۆستایانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە مانگرتنی گشتییان راگەیاندووە
  • کۆنفرانسێکی دوو رۆژە بۆ روبەڕوبوونەوەی توندڕەویی ئیسلامیی لە مەککە بەڕێوەدەچێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button