بۆ راگرتنی ئالودەبوونی منداڵان، جگەرەی ئەلیکترۆنی لە بەریتانیا قەدەغە دەکرێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 12ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەکەگراف

  • وەزیرانی حکومەتەکەی ریشی سوناک دەڵێن سەرەڕای پرسی سیخوڕیکردن، نابێت پەیوەندییەکان لەگەڵ چیندا بپچڕێنین
  • بۆ راگرتنی ئالودەبوونی منداڵان، جگەرەی ئەلیکترۆنی سەفەری لە بەریتانیا قەدەغە دەکرێت
  • جێرمی هەنتی، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا دەڵێت، باج کەمناکەینەوە، چونکە ئەو کارە شتەکان خراپتر دەکات

واشنتن پۆست

  • ئەمریکا خەریکە دەست بە جوڵە دەکات بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران، یەکەم هەنگاویش کردنەوەی رێگەیە بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی نەوتی ئێران
  • بەر لە هاتنی وەرزی سەرما، ئەمریکا جۆرێکی تازەى ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی بەرگریی لەو نەخۆشییە زیاتر ببێت
  • ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی مەغریب لە سێ هەزار کەس نزیکدەبێتەوە و تیمەکانیش لە ئێستادا تەنها تەرم لەژێر داروپەردودا دەدۆزنەوە

ژاپۆن تایمز

  • بۆ ئەوەی ببێت بە بەدیلی چین، هیندستان میوانداری لوتکەی G20ی کرد و پرۆژەیەکی ژێرخانی گەورەی راگەیاند
  • کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور گەیشتە روسیا بۆ ئەوەی لەگەڵ پوتیندا باسی پرسی چەک بکات لەنێوانیاندا
  • لە ساڵی 2022دا 514 منداڵی خوێندنگا ئامادەییەکانی ژاپۆن خۆیان کوشتووە و حکومەتیش بۆ کەمکردنەوەی هەنگاو دەنێت

عەرەب نیوز

  • شازادەی جێنشینی سعودیە لە سەردانەکەیدا بۆ هیندستان، پەیوەندییە ستراتیجییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بەرزدەنرخێنێت
  • بەهۆی لافاو لە لیبیا، مەترسی هەیە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدابێت
  • مەغریب دەیەوێت سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی کۆببنەوە، بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بەمەلەرزەکە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بومەلەرزەزانى عێراق گوتەکانى زانا هۆڵەندییەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت بە هیچ شێوەیەک پێشبینى کاتى بومەلەرزە ناکرێت
  • پێنجشەممەى داهاتوو.. هێڵى ئاسنینى نێوان بەغداد و فەلوجە دەکەوێتەوە کار
  • خۆراکى جیهانى: بەکارهێنانى ئاوى ژێر زەوى لە عێراق “کارەساتە”

شەرقولئەوسەت

  • جموجوڵە سیاسییەکان لە بەغداد و کوردستان دەستیانپێکردووە، باڵیۆزى ئێران لە هەولێربوو تاڵەبانیش لە تاران.. بارزانى نایەوێت لە هەرێمەوە هێرشبکرێتە سەر ئێران
  • ئامۆژگاریی ئێران بۆ چوارچێوەى هەماهەنگى: جارێکى دیکە پرسیار لە سەدر بکەن لەبارەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
  • زریانى “دانیال”.. هەزاران کەس لە لیبیا گیانیان لەدەستداوە و دۆخى مرۆیی لە دەست دەرچووە

قودسى عەرەبى

  • ئێران پێداگرە کە دەبێت لەم مانگەدا حزبە کوردییەکانى رۆژهەڵات چەک بکرێن
  • ریاز و نیودەلهى 50 رێککەوتن لە بوارە جیاوازەکان واژۆ دەکەن
  • ئیسرائیل: ئێرانییەکان فڕۆکەخانەیەکیان لە باشوورى لوبنان دروستکردووە بۆ هێرشکردنە سەرمان

عەرەب

  • گڵۆپى سەوزى ئەمریکا لە پشت زیادبوونى هەناردەى نەوتى ئێرانەوەیە
  • سعودییە لە رووى دەروونییەوە هاوڵاتییەکانى بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئامادەدەکات
  • کوڕەکەى خەلیفە حەفتەر بەنیازە خۆى بۆ هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیی لیبیا کاندید بکات

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • نێچێرڤان بارزانی پابەندى رێککەوتنی تاران و بەغداد لەسەر چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت
  • رێبەری کۆماری ئیسلامی دەڵێت، یەکگرتوویی خەڵک و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات لە لایەن دوژمنەوە کراونەتە ئامانج
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەو پارەیەی لە ئاکامی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەستیان کەوتووە، دەتوانن ئەو کاڵایانەی گەمارۆیان نەخراوەتەسەر بکڕن

ئەبرار

  • ئۆکراین بانگەشەى دەستبەرداگرتنی دەریای رەش دەکات و روسیاش بێدەنگە
  • خامنەیی داوای چارەسەری گیروگرفتەکانی خەڵکی سیستان و بلوچستان لە حکومەت دەکات
  • سەرۆکی موساد هەڕەشەی تیرۆرکردنی کاربەدەستانی ئێران دەکات و ئیسرائیل لەو چەکانەی روسیا دەیداتە ئێران نیگەرانە

ئێعتماد

  • هادی خامنەیی، برای رێبەری ئێران، رەخنە لە سیاسەتى حکومەت دەگرێت و لادانی مامۆستایانی زانکۆ بەزیانی کۆمەڵگە دەزانێت
  • ئاژانسی رویتێرز وردەکاریی رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لەسەر گۆڕینەوەی زیندانییەکانیان ئاشکرا دەکات
  • بەرانبەر بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل، سعودیە داوای چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا و درێژەدان بە چالاکییە ناوکییەکانی دەکات

جمهووری ئیسلامی

  • مەغریب هاوکاریکردنی ئیسرائیلی بۆ قوربانیانى بومەلەرزەکە رەتکردەوە
  • حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان هەم تیرۆریستە و هەم بەرهەمێنەری مادەی هۆشبەرە
  • بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داکۆکی لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی دەکات و بۆچوونی رەخنەگران بە بێبایەخ دەزانێت

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button