رۆژنامەکان:تورکیا ئامادەنییە گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی لە سوریاوە بکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 30ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • تورکیا ئامادەنییە گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی لە سوریاوە بکات
  • دادگای عێراقی بەرگری دەکات لە پاکی دادگایی بکوژی هیشام هاشمی
  • ترس هەیە گۆڕانکاری دیمۆگرافی و مەزهەبی لە سامەرا ئەنجام بدرێت

قودسی عەرەبی

  • دوای رووداوەکەی حەمدانییە، کریستیانەکانی عێراق توڕەن و داوا دەکەن سێ سەرۆکایەتییەکە دەستلەکاربکێشنەوە
  • پێشنیازێک هەیە لە پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی سنوری عێراق – کوەیت
  • ململانێیەکی خێڵەکی لە زیقار دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی 115 خێزان

عەرەب

  • ئاگرەکەی حەمدانییە بووەتە هۆی ئاڵۆزی لەنێوان پارتی و رەیان کلدانی
  • خۆپیشاندانەکانی سوەیدا بەردەوامە و ژنان پێشڕەوی خۆپیشاندانەکەن
  • پابەندی ئەمریکا بە گرەنتیکردنی ئاسایشی سعودیە، مەرجی یەکەمی سعودییەکانە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل

زەمان

  • کچە بیانیەکی فرێندراو لە عێراق رزگارکرا
  • بەشێک لە بریندارانی حەمدانییە رەوانەی تورکیا کران
  • ئەمریکا رێکاری نوێ دەگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو سوپا

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رەتیدەکاتەوە لەگەڵ قەشەی سەرەکی کانتەبێری لەبارەی گۆڕینی سیاسەتی وڵاتەکەی لە دژی کۆچبەران کۆببێتەوە
  • وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی سەرشەقامەکان، حکومەتی بەریتانیا لەرێگەی بەرنامەیەکی مۆبایلەوە کرێی پارککردنی ئۆتۆمبێل وەردەگرێت
  • سیستمی بەرگریی روسیا بەهەڵە یەکێک لە باشترین فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەی خۆی خستەخوارەوە

ژاپۆن تایمز

  • بەهۆی بەکارهێنانی وەک ماددەی هۆشبەر، وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن دەرمانێکی نیمچە نایاسایی لە وڵاتەکەیدا قەدەغە دەکات
  • بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و گۆڕانکاریی لە چەند رێنماییەکی پێدانی باج، گوزەرانی ژاپۆنییەکان لە مانگی داهاتوودا سەختتر دەکات
  • ژاپۆن و کۆریای باکور ئەمساڵ لەبارەی پرسی رفاندنی هاوڵاتییانی ژاپۆنی لەلایەن کۆریای باکورەوە کۆدەبنەوە

واشنتن پۆست

  • بژاردەکانی بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەسەندکرنی یاسای بودجە و رێگریی لە پەککەوتنی حکوم کەمدەبنەوە
  • بەهۆی بڕیاری دادگای نیویۆرک لەبارەی سەختەکارییەکانی، دۆناڵد ترەمپ ناچاردەبێت کۆمپانیای عەقاراتەکەی لەو شارە بفرۆشێت
  • بەهۆی بارانی زۆر و دروستبونی لافاو لە نیویۆرک، باری نائاسایی راگەیەندرا

عەرەب نیوز

  • بەهۆی داگیرکردنی خاکەکەیان، دوێنی هەینی پێدادان لەنێوان فەلەستینییەکان و سوپای ئیسرائیلدا لە کەرتی رۆژئاوا دروستبوو
  • ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان کە لە بۆنەیەکی مەولوددا رویدا، گەیشتە 57 کەس
  • خراپی دۆخی ئابوریی، داخستنی قوتابخانە و مانگرتنی مامۆستایان، نەوەکانی لوبنان لەدەستدەدات

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • پسپۆڕانی ئێرانی وڵاتەکەیان جێدەهێڵن و پێنج ملیۆن ئەفغانی روو لە وڵاتەکە دەکەن
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی وڵاتەکەی لە ناردنی ماهوارەی “نووری 3″ی سپای پاسداران بۆ بۆشایی ئاسمان دەربڕی
  • ئەمریکا گەمارۆ دەخاتەسەر ئێران و هەردوو وڵات خوازیاری دیالۆگ و رێکەوتنن!!

ئیبتکار

  • تورکیا لە هەوڵی کەمکردنەوەی رۆڵی ئێران لە ئاڵوگۆڕى بازرگانی لەنێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ناوچەکەدایە
  • ژاپۆن گەڵاڵەیەکی پێشنیازی بۆ وەگەڕخستنەوەی پرسی رێکەوتنی ناوکی ئێران پێشکەشدەکات
  • ژمارەی ئەو ئەفغانیانەی هاتوونە ئێران لەگەڵ ئەو ئێرانیانەی وڵاتەکەیان جێهێشتووە وەک یەک وایە؛ هەشت تاکو 10 ملیۆن کەس

کەیهان

  • دۆخی بەربژێرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا؛ بایدەن لەبەردەم لێپیچەنەوەدایە و ترەمپ دادگایی دەکرێت
  • ئاڵای ئێران هەروا لە شەکانەوەدایە و سەرکەوتنەکان یەک‌ لەدوای یەک بەڕێوەن
  • نرخی کارەبای ئەمساڵ لە بەریتانیا 13% زیادی کردوە و یەک لەسەر سێی خەڵکی وڵاتەکە توانای دانی پارەی کارەبایان نییە

ئێران

  • دژایەتی لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران پڕۆژەیەکی ئەمنیەتییە و دەستی دوژمنی لەپشتە
  • وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، لە سیستان و بلوچستان هەوڵی تێرۆرکردنی چەند کەس لە مامۆستایانی ئاینی پوچەڵ کراونەتەوە
  • بۆ چارەسەری کەمئاوی لە پارێزگای ئەسفەهان لە زەریای عەممانەوە ئاو بۆ ئەم پارێزگایە رادەکێشرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button