رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- چین پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانی بەکاردەهێنێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی لە فەلەستین
- خەزێنە تاڵانکراوەکانی شاری خێرسۆنی ئۆکراین دەریدەخەن کە میراتی کلتوری ئۆکراین بووە بە قوربانی جەنگ
- تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی سێلمانی بووەتەهۆی دروستکردنی گرژی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان
گاردیان
- لە پێنج ساڵی داهاتوودا دەرمانی چارەسەریی شێرپەنجە ئامادە دەبێت
- خێزانی شاهانەی بەریتانیا بڕی دوو ملیۆن پاوەندیان لە فرۆشتنی ئەو ئەسپانەوە دەستکەوتووە کە بەدیاری پێیاندراوە
- چین دەستی بە مەشقی سەربازی کردووە لە دەوروبەری دورگەی تایوان، دوای ئەوەی سەرۆکی دورگەکە سەردانی ئەمریکای کرد
- بڕیارێکی داگای تەکساسی ئەمریکا لەبارەی هەڵپەساردنی رێگەپێدان بە حەبی لەباربردنی منداڵ، دەستکەوتنی حەبەکە لەو وڵاتەدا دەخاتە ژێر مەترسییەوە
واشنتن پۆست
- دادگایەکی ئەمریکا پێدانی رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی حەبی لەباربردنی منداڵ هەڵدەپەسێرێت
- وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دۆسیەى دزەپێکردنی زانیاری هەواڵگری لەبارەی ئۆکراینەوە دەکۆڵێتەوە
- بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و چەند هێرشیکی چەکداریی، توندوتیژی لە ئیسرائیلدا بڵاوبووەتەوە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- چین بە سەپاندنی سزا وەڵامی سەردانەکەی سەرۆکی تایوان بۆ ئەمریکا دەداتەوە
- دوای سەردانەکەی ئێمانوێل ماکرۆن بۆ پەکین، چین و فەرەنسا بەڵێن دەدەن هەوڵبدەن بۆ هێنانەدى ئاشتی لە ئۆکراین
- پزیشکانى چین هۆشداری دەدەن کە قاوشی نەخۆشخانەکانی منداڵانی ئەو وڵاتە بەهۆی پەتاوە پڕبوون
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- خۆشحاڵى لەنێو هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان بڵاوبووەتەوە پاش واژۆکردنى رێککەوتنە نەوتییەکە لەگەڵ بەغداد
- دۆلار پاشەکشەى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا
- بەغداد و تاران رێککەوتن لەسەر بەیەکەوە بەستنى هێڵى ئاسنینى نێوان هەردوو وڵات لە رێگەى بەسرەوە
شەرقولئەوسەت
- لەسەر بودجە و دەسەڵات، گرژیی لەنێوان سودانى و حەلبوسى دروستبووە
- ئاڵۆزییە ئەمنییەکان ژمارەى نوێژخوێنانى “مزگەوتى ئەقسا”یان بۆ 130 هەزار کەمکردەوە
- وەزیرێکى پێشووى جەزائیر لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکەى “بە تۆمەتى گەندەڵی” زیندانی دەکرێت
قودسى عەرەبى
- لە کردەوەیەکى “فیدایی”دا لە تەلئەبیب دوو ئیسرائیلى کوژران، سوپاى ئیسرائیلیش سەربازانى یەدەگ بانگدەکاتەوە وەکو ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر غەززە
- پارتێکى مەسیحى کورد و شیعە تۆمەتباردەکات بەوەى کورسى کۆتای مەسیحییەکانیان لەنێویان خۆیاندا دابەشکردووە
- لە رۆژانى ئایندەدا شاندێکى سعودى-عومانى دەگەنە سەنعا و پێدەچێت رێککەوتنى “ئاگربەستى شەڕى یەمەن” رابگەیەنرێت
عەرەب
- نێوەندگیریی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانى نێوان سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانى عێراق
- پێگەى دۆلار لە جیهاندا رووبەڕووى هەڕەشە بووەتەوە
- دابەزینى نرخى خۆراک لە جیهاندا پەیامێکى دڵنیاییە بۆ وڵاتانى هەژار