رۆژنامەکان: پلانی دزییەکی دیکەی سەدە لە عێراق هەڵوەشێندرایەوە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی ئابی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • چوار پرۆژەیاسای گرنگ چاوەڕێی پەسەندکردنن لە پەرلەمانى عێراق
  • پلانی دزییەکی دیکەی سەدە لە میسان هەڵوەشێندرایەوە
  • لیژنەی دارایی پەرلەمان بانگهێشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات

شەرقولئەوسەت

  • مانگرتووانی سوەیدای سوریا داواکاریەکانیان زیادکرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکان دەکەن لەگەڵ ئێران و روسیا
  • جوڵە سەربازییەکانی واشنتن بەغدادی سەرلێشێواو کردووە
  • ترس هەیە پارەی گەندەڵی و هۆزەکان کاریگەریان لەسەر هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان هەبێت

قودسی عەرەبی

  • فۆرن پۆلیسی هۆشداری دەدات لە جەنگێکی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان
  • پێدانی باڵەخانەیەکی ئەمنی بە پارتی لە کەرکوک، توڕەیی دروستدەکات
  • هۆشداریدەدرێت بە یاریکردن بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی عێراق

زەمان

  • ملیاران دینار لە میسان دەستیبەسەردا گیرا کە نەخرابووە نێو خەزێنەی دەوڵەت
  • حکومەت هەوڵدەدات کێشەکانی باج لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات
  • بانکی ناوەندی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان باس لە پێدانی پێشینەی خانوبەرە دەکات بە هاوڵاتیان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • بەهۆی کەمبوونەوەی شوێنی دەستبەسەرکردنیان، حکومەتی بەریتانیا بەنیازە GPS ببەستێت لەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە تازە دەگەنە وڵاتەکە
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەک ئەو خوێندکارانەی لە قوتابخانە ئاساییەکاندا دەخوێنن نمرەی باشتر بەدەست دەهێنن لەو خوێندکارانەی بەگوێرەى تواناکانیان قوتابخانەکانیان بۆ جیاکراوەتەوە
  • بەریتانیا روبەڕووی شەپۆلێکی فراوانى نەخۆشیی دڵ دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی خەڵکی وڵاتەکە زۆر پشت بەو خواردنانە دەبەستن کە بڕێکی زۆری لێ دروستدەکرێت و هەڵدەگیرێت کە هێندەی جگەرە زیانیان هەیە

چاینە دەیلی

  • حکومەتی چین بەهۆی مەترسیی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ژاپۆنەوە، خواردنە دەریاییە خۆماڵییەکان مۆردەکات بۆ جیاکردنەوەیان لە هاوردەی ژاپۆنی
  • ئەمڕۆ هەردوو وەزیری بازرگانی چین و ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانیان لە پەکین کۆدەبنەوە
  • نوێنەری چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە ژاپۆن کرد بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ناودەریا رابگرێت

واشنتن پۆست

  • بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاوە، دورگەکانی ویلایەتی لویسانیا لە ئەمریکا خەریکە ژێرئاودەکەوێت
  • ئەو کەسەی بەهۆی رەگەزپەرستییەوە سێ کەسی رەشپێستی کوشت بەشێوەیەکی یاسایی چەکەکەی کڕیوە
  • بەناوبانگی و خۆشەویستی یاڤگێنی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر بووە بە ئاڵەنگارییەک بۆ پوتین، بەهۆی دابەشبوونی بەشێک لە رای گشتی وڵاتەکە بەسەر دوو بەرەدا

عەرەب نیوز

  • بەهۆی زیادبوونی هێرشی حوسییەکان لە یەمەن رۆژی یەکشەممە 23 هاوڵاتی کوژران
  • بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان بۆماوەی چوارمانگ، مانگرتنی پزیشکانى بەندەری سودان خەریکە کەرتی تەندروستی ناوچەکە بەرەو داڕمان دەبات
  • ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بۆ بەریتانیا کۆچیانکردووە و لەگەڵ گەورەکاندا دەستبەسەردەکرێن، بەتایبەت منداڵانی سودان، رووی لەزیادبووندایە و لەگەڵ تاوانباری مەرسیداردا هێڵراونەتەوە

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • تڕانزێتی کاڵای ڕووسیا بۆ عەرەبستان لە ڕێگای ئێرانەوە
  •  پێزانینی ئێران بۆ وڵاتانی قەتەڕ و عەممان لە پێوەندی لەگەڵ ئازادکردنی پارەکانی لە کوریای باکوور
  •  دادەبەزینی نرخی دیناری عیراقی لە بازاڕ بە شێوەی نافەرمی

ئەبرار

  •  دێموکراتەکان ئامریکا بە هۆکاری کاولکردنی ئۆکران دەزانن
  •  قازانجی ٧میلیۆن دۆلاریی ترەمپ دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی بە دەستبەرکراوی
  •  وەرگیرانی ئێران لە بریکس بە مانای ڕاگەیاندنی شەڕ لە گەڵ ڕۆژئاوایە

قودس

  • وڵاتانی ناوچەکە بەهاوکاری لەگەڵ یەکتر هەوڵ دەدەن ئاسایش و ئەمنیەتی کەنداو لە دەستی خۆیان‌دا بێت
  •  ئێران خاوەنی بەهێزترین سەکۆی دژەمووشەکە لە ناوچەکەدا
  •  دەستێوەردانی گوگڵ لە هەڵبژاردنەکانی ئامریکا بە قازانجی جۆ بایدێن

 جمهووری ئیسلامی

  •  شکستی زێدەخوازییە خۆێناوییەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین
  •  پەرەسەندی چالاکییەکانی داعش لە ئەفغانستان “یوئێن”ی پەرێشان کردوە
  •  کوژرانی ٣ چەکداری ئامریکایی لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەم وڵات لە ئوستراڵیا

هەواڵی زیاتر

Back to top button