رۆژنامەکان: لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی دۆلار، پەرلەمانی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 22ى تەمموز 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سۆمۆ گفتوگۆ دەکات دەربارەی ئالیەتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
  • لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی دۆلار، پەرلەمانی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات
  • هۆشداری دەدرێت لە پیسبوونی دیجلە و فورات

شەرقولئەوسەت

  • “پسووڵەی هاوردەکردنی خەیاڵی” هۆکاری سزا ئەمریکیەکانە لە عێراق و بازاڕی قڵپ کردەوە
  • بایدن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ژیری دەستکرد گفتوگۆ دەکات دەربارەی مەترسییەکانی تەکنەلۆجیاکە
  • قەیرانی خۆراک لە سودان قوڵبووەتەوە، میوزیسیانێکی بەناوبانگ لە برسا گیانی لەدەستدا

عەرەب

  • بەربەستی سیاسی رێگرن لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
  • گۆڕانکاری کەش و هەوا هەڕەشە لە جیهان دەکات
  • جوڵانەوە چەکدارییەکان لە دارفۆر کەوتنەوە جوڵە و حاکمی دارفۆر داوا دەکات هاوڵاتیان چەک هەڵبگرن بۆ پاراستنی خۆیان و موڵکەکانیان

زەمان

  • سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسی چاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکات
  • دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق و هاوتا سورییەکەی رێککەوتنێکی بواری ئاسمانی دەکەن
  • زانایەکی ناسا دەڵێت رەنگە تەموزی ئەمساڵ بە گەرمترین مانگ دابنرێت لە ماوەی سەدان ساڵی ڕابردوو

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • وەزیرانی کابینەکەی ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوادەکەن حکومەت دەستبەرداری پلانی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی بێت
  • دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا بەردەوام دەبێت
  • پوتین هۆشداری دەداتە پۆڵەندا و دەڵێت هێرش بۆسەر بێلاڕوس، هێرشە بۆسەر روسیا

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • سەرۆکی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین دەڵێت، ئەگەر ژاپۆن بەردەوام بێت لە رژاندنە ناوەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگەی ئەتۆمی بۆ ناو دەریا، دەبێت خواردنی دەریایی قەدەغە بکرێت
  • ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر چین لە پرسی کۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆریای باکور شکست بهێنێت، ئەمریکا هەنگاوی دیکە دەگرێتەبەر
  • دیبلۆماتکارێکی فەرەنسی دەڵێت، چین پێداویستی سەربازی بۆ روسیا دابیندەکات و چینیش ئەوە رەتدەکاتەوە

واشنتن پۆست

  • لەسەردەمی کابینەکەی بایدندا حەوت گەورەترین کۆمپانیان بواری زیرەکی دەستکرد بەڵێن دەدەن چاودێری ئەو تەکنەلۆژیایە بکەن بۆئەوەی لەدەست دەرنەچێت
  • دادگای باڵای ئەمریکا رەتیکردەوە دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سالی 2024 دوابخات
  • بەهۆی رەخنەکانی لە کۆشکی کرێملن، روسیا فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی، کە پێشتر لە بەرەکانی جەنگ بووە، دەستبەسەر دەکات

عەرەب نیوز

  • وڵاتانی عەرەبی لەبارەی بێرێزیکردن بە قورئان یەکدەگرن و لە هەریەک لە سعودیە، عێراق و لوبنان گردبوونەوەی جەماوەریی بەڕێوەچوو
  • دوێنی هەینی هەزاران کەس لە ئیسرائیل، بەهۆی سووربوونی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی، رژانە سەر شەقامەکان
  • دوای واژۆکرنی رێککەوتننامەیەک لەبواری بەرگریدا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سعودیە بەرەوپێشدەچێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button