ئەو خواردنانەى بۆ پارشێو گونجاون کامانەن؟

زووم:

خواردنی ژەمی پارشێو یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی مانگی رەمەزانی پێدەناسرێتەوە، بەڵام رەنگە هەندێک بەزەحمەت خواردنی گونجاو بۆ ژەمی پارشێو هەڵبژێرن، چونکە رەنگدانەوەى دەبێت لەسەر کاتژمێرەکانی بەڕۆژوبوون و هەستکردن بە برسێتی و تینوێتی زیاد دەکات
پسپۆرانی خۆراک ئاماژە بە ژمارەیەک خواردن دەکەن بۆ کەمکردنەوەی هەستی برسێتی و تینوێتی لە کاتی بەڕۆژوبوندا.

هێلکە

هێلکە هەستی تێری زیاددەکات

ئەو پرۆتینەی لە هێلکەدا هەیە هەستی تێری بۆ کاتێکی زۆرتر زیادەکات و لەهەمانکاتدا ماندووبونی مرۆڤ کەمدەکاتەوە.

پاقڵەمەنییەکان

بەخواردنی پاقلەمەنییەکان درەنگ هەست بە تینوێتی دەکەیت

هەرسکردنی پاقڵمەنییەکان کاتێکی زۆری پێویستە، ئەمەش وادەکات درەنگتر هەست بە تینوێتی بکەیت لە کاتەکانی بەڕۆژوبووندا.

هەنگوین و ماست

هەنگوین و ماست ڤیتامین دەبەخشیت بەلەش

تێکەڵکردنی کەوچێک هەنگوین بۆ نێو قاپێک ماست ڤیتامین دەبەخشێت بە لەش لە کاتی بەڕۆژوبووندا.

میوە و سەوزەکان

میوە و سەوزەکان هەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە

میوە و سەوزەکان رێژەیەکی زۆر شلەمەنییان تێدایە هەستی تینویتی کەمدەکاتەوە و لەش بەتەڕی دەهێڵێتەوە، وەک شوتی و خەیار و ترێ.

دانەوێڵەکان

دانەوێڵەکان هەستی برسێتی بۆ کاتێکی زۆرتر زیادەکات

دانەوێڵەکان هەستی برسێتی بۆ کاتێکی زۆرتر زیادەکات، وزەیەکی زیاتر دەبەخشێت بە لەش بۆ تەواوکردنی رۆژەکەی، وەک شۆڤان و تۆوی کەتان

هەواڵی زیاتر

Back to top button