ژنان لە تەمەنی 40 ساڵی پشکنین بۆ شێرپەنجەی مەمک بکەن، نەک 50 ساڵی

زووم:

دامەزراوەی هێزی ئەرکی خزمەتگوزارییەکانی خۆپارێزی ئەمریکا رایگەیاند پێویستە لەمەودوا ژنان لە تەمەنی 40 ساڵییەوە پشکنینی مامۆگرافی ساڵانە بکەن، بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەدوربن.

ئەم رێنماییەی دامەزراوەکە لەکاتێکدایە پێشتر رێنمایی بڵاوکردبووەوە، کە لە تەمەنی سەرووی 50 ساڵییەوە ژنان ساڵانە ئەو پشکنینە ئەنجام بدەن.

دامەزراوەکە دەڵێت، ئەگەر ژنان لە تەمەنی 40 ساڵییەوە دەست بکەن بەو پشکنینە، ئەوا زووتر لە ئەگەری هەبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک ئاگادار دەبن و ژیانی 10%ی ئەوکەسانەی ساڵانە تووشی دەبن، پارێزراو دەبێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button