بۆچى ئاڵا لەکاتى ماتەمینیدا بۆ نیوە دادەگیرێت؟

داگرتنى ئاڵا لەکاتى روداو و کارەساتەکاندا وەک هاوخەمى دەربڕینە و لە زۆرینەى وڵاتانى جیهاندا ئەم نەریتە باوە.

کۆنترین گێڕانەوە لەبارەی داگرتنى ئاڵا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1600، بەگوێرەى گێڕانەوەکە رودواکە بەمشێوەیە بووە، کاتێک کاپتنی کەشتی”Heart’s Ease” کە کەشتییەکی بەریتانی بوو لە رێگەی کەنەدا گیانی لەدەستدا لە گەڕانەوەیدا بۆ لەندەن تیمی کەشتییەکە ئاڵاکەیان بۆ نیوە داگرت، وەک رێزلێنان لە کاپتنی کۆچکردوو.

 

داگرتنی ئاڵا بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا

لەنێو ئینگلیزەکان ئەم نەریتە بڵاوبووەوە و لەکاتى روداوەکاندا ئاڵایان دادەگرت بۆ نیوە، بەڵام رۆژى 1ى ئادارى 1954 دوایت ئایزنهاوەر، سی و چوارهەمین سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریدا لەکاتى مردنى سەرۆکى ئەمریکا یان سەرۆکى پێشوودا بۆماوەى 30 رۆژ ئاڵاکە بۆ نیوە دابگیرێت، لەکاتى مردنى جێگرى سەرۆک، سەرۆکى دادوەرى، سەرۆکى خانەنشینکراوى دادوەری و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ ماوەى 10 رۆژ دادەگیرێت.

لەکاتى مردنى سەرۆکى ئەمریکا یان سەرۆکى پێشوودا بۆماوەى 30 رۆژ ئاڵاکە بۆ نیوە دابگیرێت

لە رۆژى هەینییەوە لە پارێزگاى سلێمانى ئاڵا بۆ نیوە داگیراوە، بەهۆى روداوى تەقینەوەکەوە، کە بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button