کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لێزمەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێم: خێراى با زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

زووم…

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیکرد ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین دەستپێبکاتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و خێرایی با زیاددەکات بۆ سەروو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت، سبەی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە بەیانی زووەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات.

ئەوەش هاتووە، تاوەبارانی پچڕپچڕ و هەورەتریشقە تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و کاریگەری بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆسەر سنووری پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران، ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی پاشان سنووری ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە و ئەگەرى گۆرانکارى هەیە لە کەش و شێوازى دابارین.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button