لە رووداوی رووخانی پردی باڵتیمرۆی ئەمریکا شەش کەس بێسەروشوێنن

زووم..

 

لە رووداوی رووخانی پردەکەی بەندەری باڵتیمۆر لە ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا شەش کەس بێسەروشوێنن.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی ویلایەتەکەوە رایگەیاند، پڕۆسەی گەڕان بەدوای ئەو شەش کەسە راگیراوە.

دەشڵێت، بڕیاری راگرتنی پرۆسەی گەڕان لەسەر بنەمای ئەو کاتە هاتووە کە بۆ دۆزینەوەیان تەرخان کرا و هەروەها پلەی گەرمیی ئاوەکە، بۆیە چیتر لەو باوەڕەدا نین ئەو شەش کەسە بە زیندوویی بدۆزنەوە.

دوێنێ سێشەممە کەشتییەکی بارهەڵگری بازرگانی خۆی کێشا بە پردێکی گەورەی بەندەری باڵتیمۆر لە ویلایەتی ماریلاند و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری پردەکە رووخا و جوڵەی بازرگانی لە رێڕەوە ئاوییەکە راگرت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button