هۆشداری لە گواستنەوەی ئایدز لەڕێگەی سەنتەرە بێمۆڵەتەکانی جوانکارییەوە دەدرێت

زووم..

 

سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداری دەدات لە گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز لەڕێی سەنتەرە بێمۆڵەتەکانی نەشتەرگەریی جوانکاری و تاتۆ، سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی و ژینگەی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، لەم ساڵانەی دوایی 470 کەس بەهۆی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە.

حەسەنین سەفا شبر، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوت، پێشتر رێوشوێنی پێویست دەگیرایەبەر تا ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن تێکەڵی خەڵک نەبن و دەخرانە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام ئێستا ئەو رێکارانە نەماون.

دەشڵێت، سەنتەرە بێمۆڵەتەکانی جوانکاری و ئەنجامدانی تاتۆ یەکێکن لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە.

لای خۆیەوە ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق بە سەباحی گوتووە، لەماوەی ساڵانی رابردوو تا سەرەتای ئەمساڵ، دوو هەزار و 638 حاڵەتی توشبوون بە ئایدز تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 470 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button