جارێکی دیکە تورکیا بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە سلێمانی دەکات و داوای قەدەغەکردنی پەکەکە دەکات…

زووم…

 

وەزیری بەرگریی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەکات سەرۆکى وڵاتەکەى زۆر راشکاوانە بەرپرسانى یەکێتى نیشتیمانی کوردستانی ئاگادارکردۆتەوە و داواشی کردووە پەیوەندی نێوان خۆیان و پەکەکە بپچڕێنن.

یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی سی ئێن ئێن تورکدا، دەربارەى پرسی پەکەکە وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە، گولەر ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق دراوسێیەکی مێژووییە، خوازیاری بوونی پەیوەندی باشن لەگەڵیدا.

یاشار گولەر تیشکی خستە سەر ئەوەی عێراق پێشتر بە پەکەکەی نەدەگوت ڕێکخراوی تیرۆریستیی، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە وەک “ڕێکخراوی قەدەغەکراو” ناوزەندی کرد.

وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوە کردوە، لە سلێمانی کە لەژێر کۆنترۆڵی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندایە پەکەکە بە ئاسوودەیی دەگەڕێت و گوتی: لە کۆتا کۆبوونەوەى نێوان سەرۆککۆمار ئەردۆغان لە هەولێر بە روونی بە بەرپرسانى یەکێتی گوتووە واز لەو کارانە بهێنن، ئەگەر دەخوازن لەوێدا بە ئارامیی بژین، ئەوا خۆتان لەو رێکخراوە رزگار بکەن و دۆخێکی نوێ دروست بکەن و تورکیاش هاوکار دەبێت.

سەبارەت بە پاراستنى سنوورەکان،  وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند: سیستمێکى چاودێرییان بونیادناوە، تاکوو نەتوانرێت لە سنوورەکانیانەوە ئەندامانى پەکەکە بچنە ژوورەوە بۆ ئەو مەبەستەش  24 کاتژمێر  بە 60 هەزار کارمەند سنوورەکان دەپارێزن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button